ڤیدیۆ: حه‌ماس نامه‌یه‌كی بارمته ئه‌مریكییه كوژراوه‌كه بۆ بایدن بڵاوده‌كاته‌وه
هیرش گۆڵدبێرگ پۆلین، بارمته كوژراوه ئه‌مریكییه‌كه
وێستگه‌نیوزـ
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس نامه‌یه‌كی تۆماركراوی بارمته ئه‌مریكییه كوژراوه‌كه هیرش گۆڵدبێرگ پۆلین، بۆ جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڵاوده‌كاته‌وه كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك بارمته‌ی دیكه كوژران.
گۆڵدبێرگ به‌ر له كوشتنی، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا، داوا له بایدن ده‌كات شه‌ڕه‌كه رابگرێت و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو خێزانه‌كه‌ی و ده‌ڵێت: "من داوا له سه‌رۆك بایدن و ئه‌نتۆنی بلینكن و سه‌رجه‌م هاوڕێ و هاووڵاتیيانی ئه‌مریكا ده‌كه‌م، بۆ راگرتنی شه‌ڕه‌كه، هه‌رچییه‌كیان پێده‌كرێت درێغی نه‌كه‌ن و ئه‌م شێتییه رابگرن و هه‌ر ئێستا بمگه‌ڕێننه‌وه بۆ ماڵه‌وه".
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، دایك و باوكی بارمته كوژراوه‌كه، به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد و تيایدا ده‌ڵێن: "ئه‌مه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ وه‌ك بانگه‌وازێكی به‌ئاگاهێنانه‌وه بێت بۆ جیهان، تا رێكاری پێویست بۆ ئازادكردنی 101 دیله‌كه بگرنه‌به‌ر، پێش ئه‌وه‌ی كار له‌كار بترازێت".
سوپای ئیسرائیل هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند: ته‌رمی شه‌ش بارمته‌ی له‌ناو تونێلێكی ره‌فه‌ح دۆزیوه‌ته‌وه كه لای حه‌ماس ده‌ستبه‌سه‌ربوون، یه‌كێك له ته‌رمه‌كان ته‌رمی گۆڵدبێرگ هاووڵاتییه ئه‌مریكییه‌كه بوو، ئیسرائیل حه‌ماسی به له‌سێداره‌دانی مه‌یدانی تۆمه‌تبار كرد.
له‌م باره‌یه‌وه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌بو عوبه‌یده، وته‌بیژی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاند: بزووتنه‌وه‌كه ريَنمایی نوێی بۆ پاسه‌وانانی بارمته‌كان ده‌ركردووه.
ئه‌بو عوبێده ده‌ڵێت: "به شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا به هه‌موانی راده‌گه‌یه‌نین، دوای رووداوه‌كه‌ی نه‌سیرات، رێنمایی نوێ بۆ پاسه‌وانانی بارمته‌كان ده‌ركراوه، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بارمته‌كان، له حاڵه‌تی نزیكوونه‌وه‌ی سوپای داگیركه‌ر له شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بارمته‌كان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێداگریی ناتانیاهۆ بۆ رزگاركردنی بارمته‌كان له رێگه‌ی گوشاری سه‌ربازییه‌وه له بری ئه‌نجامدانی رێككه‌وتن، مانای وایه بارمته‌كان له ناو تابوته‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ خێزانه‌كانیان، پێویسته خێزانه‌كان یه‌كێك له‌م دوو بژارده‌یه هه‌ڵبژێرن گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته‌كان به كوژراوی یان به زیندوویی".
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی ئه‌مریكی، باس له‌وه ده‌كات ئیداره‌ی بایدن، سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی داواكارییه‌كی خێزانی بارمته ئه‌مریكییه‌كانه كه لای حه‌ماس ده‌ستبه‌سه‌رن و داوایانكردووه بۆ ئازادكردنی بارمته ئه‌مریكییه‌كان، ئه‌مریكا تاكلایه‌نه له‌گه‌ڵ حه‌ماس رێككه‌وتن ئه‌نجامبدات.
كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به گوێره‌ی پێنج سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له گفتوگۆكان، هه‌نووكه له ناو ئیداره‌ی بایدن، گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م پێشنیازه ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی ئه‌مریكی گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكی تاكلایه‌نه، به‌دوور ده‌زانێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئیداره‌ی بایدن لیستێكی به ناوی ئه‌و زیندانیانه‌وه ئاماده‌كردووه كه ئه‌مریكا ده‌ستگیریكردوون و له‌وانه‌یه ئازادكردنیان جێگای بایه‌خی حه‌ماس بێت.
PM:12:08:06/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 2008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت