دەنگدانی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ جەزائیر دەستی پێکرد


وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ لە جەزائیر هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکە دەستی پێکرد و ئەو جەزائیریانەی لە دەرەوەی وڵاتەکە دەژین چوونە سەر سندوقەکان و دەنگیان دا.

ئەمڕۆ هەینی 7ی ئه‌یلولی 2024، لە جەزائیر هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکە دەستی پێکرد و ئەو جەزائیریانەی لە دەرەوەی وڵاتەکە دەژین چوونە سەر سندوقەکان و دەنگیان دا و سبەینێش دەنگدانی گشتییە.

هەڵبژاردنەکانی جەزائیر لەژێر چاودێری دەسەڵاتی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی جەزائیرەوە بەڕێوەدەچێت، سه‌رچاوه‌یه‌ک لەو دەسەڵاتە بە ئاژانسی سکای نیوزی راگەیاند، چەندان هەفتەیە ئامادەکاری دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی پاک و ئازادانە.

لایخۆشییەوە مەولود بن ناسف، رێکخەری دەسەڵاتی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە ویلایەتی جەزائیر باسی لەوەکرد زیاتر لە 1.9 ملیۆن دەنگدەر هەیە لەو ویلایەتە و مافەکانیان بۆ دەنگدان بە ئازادی پاراستنی دەنگەکانیان زامنکراوە.

بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی سەرۆکی جەزائیر سێ کەس خۆیان کاندیدی کردووە، ئەوانیش یوسف ئوشیش کاندیدی پارتی هێزی هاوبەشی و عەبدولعالی حەسانی شەریف کاندیدی هاوپەیمانی ئەلسلم و عەبدولمەجید تەبوون سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتەش دووبارە خۆی کاندید کردووتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای دەنگۆکان لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردن، لە مانگی 3ـی ئەمساڵدا عەبدولمەجید تەبوون سەرۆکی ئێستای جەزائیر رایگەیاند، لە شه‌ش و حه‌وتی مانگی نۆدا هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دەکەن و دوای ناخەن.


AM:11:15:06/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو