بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە قوتابخانەیەكی كینیا 17 خوێندكار گیانیانلەدەستدا
وێستگهنیوزـ
لە قوتابخانەیەكی كینیا ئاگر كەوتەوە و 17 قوتابی گیانیانلەدەستداوە و ژمارەیەكی دیكە بە سەختی بریندارن.
ریسیلا ئۆنیانگۆ، وتەبێژی پۆلیسی ناوچەكە رایگەیاندووە، لەبەشی مانەوەی قوتابخانەیەكی ناوەڕاستی كینیا ئاگر كەوتووەتەوە.
روونیشیكردووەتە، بەهۆی ئاگرەكەوە 17 قوتابی گیانیانلەدەستداوە، هەروەها ژمارەیەكی دیكە بە سەختی برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەو وتەبێژەی پۆلیس باسی لەوەشكردووە، ئاگرەكە لە قوتابخانەی هیلساید ئینداراشای سەرەتایی لە كەرتی نییری كەوتووەتەوە و ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانییەكان روو لە زیادبوون بكات.
جەختی لەوەشكردەوە، لێكۆڵینەوەكان لە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە بەردەوامن و رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر.
AM:10:22:06/09/2024
ئهم بابهته 528
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت