شەڕی زبڵ و خاشاک دەستیپێکردەوە،، کۆریای باکوور باڵۆنی پڕ لە زبڵی بەرەو باشوور نارد


وێستگەنیوز-

سوپای کۆریای باشوور ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئەیلولی 2024 رایگەیان، "کۆریای باکوور سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەستی کردەوە بە ناردنی باڵۆن کە پێدەچێت زبڵ و خاشاکیان بۆ کۆریای باشوور هەڵگرتبێت".

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "بغداد الیوم"، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "بە سەرنجدان بەوەی کە کۆریای باکوور جارێکی دیکە لە بەیانی ئەمڕۆوە دەستی بە هەڵدانی باڵۆن کردووە، ئامۆژگاری خەڵک دەکەین کە ئاگاداری کەوتنەخوارەوەی کەلوپەل بن و لە کاتی دۆزینەوەی هەر باڵۆنێکی کەوتنەخوارەوە، پۆلیس ئاگادار بکەنەوە".

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە کۆریای باکوور شەوی چوارشەممەی رابردوو نزیکەی 420 باڵۆنی بۆ باشوور نارد کە زبڵیان هەڵگرتبوو، ئەمەش زەنگی دەستپێکردنەوەی هەڵمەتی باڵۆنەکانە، کە ماوەی مانگێکە راگیراوە.



PM:08:47:05/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو