هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران تابێت له‌سه‌ر سنووره‌كان كۆڵبه‌ری زیاتر ده‌كوژن
وێستگەنیوز-
رێكخراوێكی مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، "له ماوه‌ی هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵدا 2024، تابێت ژماره‌ی كۆڵبه‌ره كوژراوه‌كان، به تایبه‌ت له هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و بلوچ له هه‌ڵكشاندایه".
ژماره‌كه جێگەی نیگه‌رانییه و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران، هێزی "كوشنده" به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه به‌كارده‌هێنن كه له سنوره‌كانه‌وه كه‌لوپه‌ل ده‌گوازنه‌وه و ئه‌وه تاقه ئامرازی په‌یداكردنی بژێوی ژیانیانه.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو له ئێران كه باره‌گاكه‌ی له واشنتۆنه، رایگه‌یاند، "30 له‌و كه‌سانه كه به "كۆڵبه‌ر" ناسراون، له ناوچه كوردییه‌كانی خۆرئاوای ئێران، له نێوان مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م و ئابی 2024دا، به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران كوژراون و 198 كۆڵبه‌ری دیكه برینداربوون".
له‌نێوان برینداره‌كاندا شه‌ش منداڵ هه‌یه، یه‌كێك له‌و منداڵانه ته‌مه‌نی 17 ساڵه و ناوی ئاریان مامه‌ندی-یه و خه‌ڵكی سه‌رده‌شته، پاسه‌وانه‌كانی سنور ته‌قه‌یان له رووخساری كردووه و به‌و هۆیه‌وه چاوێكی له‌ده‌ستداوه.
له ماوه‌ی هه‌مان ئه‌و هه‌شت مانگه‌دا، لانی كه‌م 34 كۆڵبه‌ری بلوجستان له خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه كوژراون، ئه‌م كۆڵبه‌رانه به‌ناوی "سوختبه‌ر" ناسراون و 39 كه‌سیان به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی حكومه‌ت برینداربوون، یه‌كێك له كوژراوه‌كان ناوی عومران بلوچ زاهی ته‌مه‌ن 14 ساڵه.
هادی قائیمی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری سه‌نته‌ری مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران ده‌ڵێت: "كوشتنی به‌رده‌وامی كۆڵبه‌ره‌كان له‌سه‌ر سنور، نمونه‌یه‌كی دیكه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، تووندوتیژی نه‌گونجاو و كوشنده، دژ به پێكهاته و نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌كانی ئێران به‌كارده‌هێنێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر حكومه‌تی ئێران پێویسته، ده‌ستبه‌جێ ئه‌م به‌كارهێنانه نایاساییه‌ی هێزی كوشنده، دژ به كۆڵبه‌ره‌كان رابگرێت و له‌بری ئه‌وه، بارودۆخی ئابوری چاكبكات، ده‌بێت ئه‌م تووندوتیژییه به‌رده‌وامه‌ی دژ به چین و توێژه هه‌ژار و لاوازه‌كان كۆتایی پێبێت".
له مانی ته‌موزی رابردوو، هه‌ردوو رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ و سه‌نته‌ری لایه‌نگرانی مافه‌كانی مرۆڤ، داوایان له سه‌رۆكه نوێكه‌ی ئێران كرد، به‌كارهێنانی هێزی زیاد له پێویست، له‌سه‌ر سنوره‌كانی نێوان ئێران و عێراق، دژ به كۆڵبه‌ره‌كان راگرێت كه زۆرینه‌یان كوردن و سه‌ر به چین و توێژه پشتگوێخراوه‌كانن.
له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو، سه‌رۆكی نوێی ئێران، له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له شاری سنه رایگه‌یاند: "جێگای شه‌ر‌مه‌زارییه گه‌نجه‌كانمان، له پێناو په‌یداكردنی پاروویه‌ك نان، ناچارن كاری كۆڵبه‌ری بكه‌ن. پێویسته له‌سه‌رمان سنورێك دروستبكه‌ین كاری بازرگانی ئاسان بكات نه‌ك كۆڵبه‌ری".
PM:04:35:05/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت