حه‌ماس: مانه‌وه‌ی هه‌ر رۆژێكی ناتانیاهۆ له ده‌سه‌ڵاتدا مانای تابوتێكی نوێیه
6 بارمتە ئیسرائیلییە کوژراوەکە
وێستگه‌نیوز-
حه‌ماس له هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێیدا بۆ حكومه‌تی ئیسرائیل، پێداگیریی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، مانه‌وه‌ی چاره‌نووسی دیله‌كانی ئیسرائیل به زیندوویی، په‌یوه‌سته به راگرتنی شه‌ڕه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی ئه‌یلولی 2024، حه‌ماس له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا كه له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه له حاڵه‌تی راگرتنی جه‌نگه‌كه، دیله‌كان به زیندوویی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا هاتووه: " به‌ڵام له حاڵه‌تی به‌رده‌وامبوونی داگیركارییه‌كه، ئه‌وا چاره‌نووسی مانه‌وه‌ی دیله‌كان به زیندوویی نادیاره".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه: "هه‌ر رۆژێك تێیدا بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، به‌رده‌وامبێت له ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه مانای بوونی تابوتێكی نوێیه"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كوشتنی بارمته ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان.
ئه‌م هۆشدارییه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، دوای چه‌ند رۆژێك دێت له كوشتنی شه‌ش دیلی ئیسرائیلی كه له 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌رن. ئه‌مه له كاتێكدا سوپای ئیسرائیل، حه‌ماس تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی ئه‌و دیلانه‌ی كوشتووه و فیشه‌كی ناوه به‌سه‌ریانه‌وه.
هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه هات كه دانوستانه به‌رده‌وامه‌كانی ئاگربه‌ست له رێگه‌ی نێوهندگرهكانهوه، له ئێستادا شكستیهێناوه، به‌هۆی پێداگریی ناتانیاهۆ له‌سه‌ر نه‌كشانه‌وه‌ی له رێڕه‌وی ڤیلادلڤیا كه بریتییه له رێڕه‌وێكی ته‌سك و درێژییه‌كه‌ی 14 كیلۆمه‌تر و نیوه و ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوری باشوری غه‌ززه له‌گه‌ڵ میسر.
له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی ئیسرائیل، باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌وانه‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له قۆناغی دووه‌می جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌دا، ره‌زامه‌ندی بدات ورده ورده له‌م رێڕه‌وه بكشێته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ناتانیاهۆ، توڕه‌یی و شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تی له ناوخۆی ئیسرائیل‌دا لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه بۆ چواره‌م رۆژه به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه، ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له‌م هه‌ڵوێسته‌ی ناتانیاهۆ گیراوه، ته‌نانه‌ت جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رۆژی دوو شه‌ممه 2ی ئه‌یلولی 2024 له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ناتانیاهۆ هه‌وڵی پێویست بۆ ئازادكردنی زیندانییه‌كان نادات.
شایه‌نی باسه تا حاڵی حازر، نزیكه‌ی 100 دیلی ئیسرائیلی، له رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوه‌وه، له غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌رن. له‌وانه به گوێره‌ی مه‌زنده‌ی سوپای ئیسرائیل 64 كه‌سیان زیندوون و له ژیانداماون.
PM:05:52:04/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت