لە وڵاتێکی عەرەبی یەکەم تووشبووی ئاوڵەی مەیموون تۆمارکرا


وێستگه‌نیوزـ

تەندروستی ئوردن رایگەیاند، یەکەم تووشبووی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون لە وڵاتەکەدا تۆمارکرا، کە پیاوێکی تەمەن 33 ساڵە.


تەندروستی ئوردن ئاشکرایکردووە، کە یەکەم حاڵەتی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون لە وڵاتەکە لە 2ی ئەیلولی 2024دا تۆمارکراوە و نەخۆشەکەش پیاوێکی تەمەن 33 ساڵی بیانییە کە دانیشتووی ئوردنە، تائێستا نەتەوەکەی ئاشکرا نەکراوە.

بەپێی زانیارییەکان نەخۆشەکە پەڵەی پێستی لێدەرکەوتووە کە یەکێکە لە نیشانە باوەکانی ئەم نەخۆشییە و بە پشکنینیش دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون.

ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەفریقا لە بارەی ئەم نەخۆشییەوە رایگەیاندووە، تا ئێستا نزیکەی 23 هەزار تووشبوو و 622 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون تۆمارکراوە.


PM:12:38:04/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت