له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی ساڵی تازه‌ی خوێندن رووسیا ئۆكرانیا موشه‌كباران ده‌كات
وێستگه‌نیوزـ
رۆژی دووشه‌ممه 2ی ئه‌یلولی 2024، له ئۆكرانیا یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی ساڵی تازه‌ی خوێندنه، رووسیا له‌و رۆژه‌دا و چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئه‌وه‌ی هه‌زاران منداڵ په‌یوه‌ندی به قوتابخانه‌كانیانه‌وه بكه‌ن، موشه‌كبارانی پایپه‌ته‌ختی ئۆكرانیا كێڤی كردووه.
ڤیتالی كلیتشكۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانی رایگه‌یاند: وێستگه‌یه‌كی پاكردنه‌وه‌ی ئاو و ده‌روازه‌ی وێستگه‌یه‌كی میترۆ كه وه‌ك په‌ناگا به‌كارده‌هات، بۆردومان كران و هه‌روه‌ها زیانی به دوو قوتابخانه و زانكۆیه‌ك گه‌یاندووه.
به گوێره‌ی سوپای ئۆكرانیا، هێزه ئاسمانییه‌كانی ئۆكرانیا 22 موشه‌كی كرۆز و موشه‌كی بالیستیان تێكشكاندووه و ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێی ده‌ڵێن له ئه‌نجامی تێكشكاندنی موشه‌كه‌كان و كه‌وتنه خواره‌وه‌ی پارچه‌كانیان، سێ كه‌س برینداربوون.
بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دووشه‌ممه، پایته‌ختی ئۆكرانیا، هاوكاته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی ساڵی تازه‌ی خوێندن، ئه‌م رۆژه لای قوتابیانی ئۆكرانیا، رۆژی ئاهه‌نگێڕانه. هه‌ر بۆیه مامۆستاكان و دایك و باوكی قوتابییه‌كان، هه‌وڵیانداوه پارێزگاری له دۆخی سروشتی و ئاسایی ژیان بكه‌ن و له كاتی پێشوازیكردنیان له قوتابییه‌كان، به خه‌نده و پێكه‌نین و چه‌پكه گوڵ پێشوازیان لێ‌كردن و مۆسیقایان بۆ لێداون.
له‌م باره‌یه‌وه یه‌كێك له دایكه‌كان كه له كاتی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی رووسیا، له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی و به‌ر له‌وه‌ی بیبات بۆ قوتابخانه، له ماڵه‌وه خۆیان حه‌شاردابوو، ده‌ڵێت: "ئه‌وان ئه‌مجاره‌ش ده‌ریانخست، ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هه‌رگیز نابه‌زێت".
ئه‌و دایكه له لێدوانێكیدا بۆ بی بی سی باس له‌وه ده‌كات: "منداڵه‌كان پێده‌كه‌نین، به‌ڵام ده‌توانیت فشاری سه‌ر رووخساری مامۆستاكانیان ببینیت كه ئه‌م ئه‌ركه قورسه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. من زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م بۆ هه‌مو ئه‌وه‌ی كردوویانه بۆ منداڵه‌كان".
لیڤینیا كه ته‌مه‌نی 33 ساڵه و بۆ یه‌كه‌مجاره كچه شه‌ش ساڵانه‌كه‌ی ده‌بات بۆ قوتابخانه، ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌و رۆژێكی پڕ ترس بووه و له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز ده‌ڵێت: "هه‌ردوو ده‌ستم ده‌له‌رزین، بۆنی دووكه‌ڵ له شوقه‌كه‌مانه‌وه به‌رزده‌بوه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه هێشتا ده‌مانه‌وێت بڕۆین بۆ قوتابخانه، ئه‌ی وا نییه؟ ئه‌و به‌یانییه وای به كچه‌كه‌ی وتووه: "ئێمه ئۆكرانین".
ئه‌لینا كچه خوێندكارێكی زانكۆیه كه به هۆی موشه‌كه‌كانی رووسیاوه، زیانی به‌ركه‌وتووه، به ته‌له‌فزیۆنی ئۆكرانیای راگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ لێدانی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی بۆردومانی ئاسمانی، ده‌ستیكردووه: "به هاتوهاوار" و هه‌موان به‌ره‌و په‌ناگاكه رایانكردووه كه تایبه‌ته به به‌شی ناوخۆی زانكۆ و له میانه‌ی هێرشه‌كه‌دا، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو كاتژمێر به‌رده‌وام بووه له لێدان. وه‌لێ سوپا دواتر رایگه‌یاند ئاسمان ئاسایی بووه‌ته‌وه.
له دوای هێرشه‌كه، ڤولۆدیمێر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، یه‌كه‌م رۆژی خوێندنی ئاوا وه‌سفكرد: "یه‌كێكه له رۆژه هه‌ره گرنگه‌كانی ساڵ" بۆ منداڵه‌كان و خێزانه‌كانیان و مامۆستاكانیان.
زێلێنسكی له ئه‌كاونتی تایبه‌ت به‌خۆی له‌سه‌ر پلاتفۆڕمی تێلیگرام ده‌ڵێت: "هه‌مو قوتابخانه‌كانمان و ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا كه له‌م رۆژه‌دا كارده‌كه‌ن، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر خۆڕاگری میلله‌ته‌كه‌مان و هێزی ئۆكرانیا".
له كاتی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌دا، سه‌رانسه‌ری ئۆكرانیا، بۆ چه‌ند كاتژمێرێك، خرایه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
پۆڵه‌نده كه دراوسێی ئۆكرانیایه و ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سییه رایگه‌یاند له كاتی هێرشه‌كه‌ی روسیا، فڕۆكه‌كانی خۆی و فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی، بۆ سه‌لامه‌تی بواری ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوه‌پێكردووه و له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدابوون.
PM:11:10:03/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت