ئەمریکا دوو سیستەمی مووشەکی حوسییەکانی لەناوبرد
وێستگەنیوز-
هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" لەناوبردنی دوو سیستەمی مووشەکی حوسییەکانی راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئەیلولی 2024، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" رایگەیاند، "هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا دوو سیستەمی مووشەکییان لە ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکانی یەمەن-یان بە سەرکەوتوویی لەناوبرد".
ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەم سیستێمانە مەترسییان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان هەیە لە ناوچەکەدا، ئەمریکا لەپێناو سەلامەتی و پاراستنی ئازادی کەشتیوانی و سەلامەتترکردنی ئاوە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەشتییە ئەمریکییەکان، هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان ئەم کارەدەکات".
AM:08:32:03/09/2024
ئهم بابهته 996
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت