ئیسرائیل ئه‌نجامی پشكنینی جه‌سته‌ی  6 بارمته‌كه‌ی راگه‌یاند
         
                6 بارمته‌كه
        
        
        
          وێستگه‌نیوز-
	وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه پشكنینی جه‌سته‌ی ئه‌و شه‌ش بارمته‌یه‌ی كه له غه‌ززه دۆزرانه‌وه و دواتر گواسترانه‌وه بۆ ئیسرائیل، ده‌ریخستووه كه ئه‌وان "له مه‌ودایه‌كی زۆر نزیكه‌وه" و "له نێوان رۆژی پێنجشه‌ممه و به‌یانی هه‌ینیدا" كوژراون.
شیرا سولومون، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "ئه‌و شه‌ش بارمته‌یه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی حه‌ماسه‌وه به ته‌قه‌كردن له مه‌ودایه‌كی زۆر نزیكه‌وه كوژراون”.
وتیشی:، "وادیاره 48 بۆ 72 كاتژمێر پێش پشكنینی جه‌سته‌یان، واته له نێوان به‌یانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینیدا گیانیان له‌ده‌ست داوه".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه ته‌رمی 6 بارمته‌ی لای حه‌ماسیان له ناو تونێلێك له شاری ره‌فه‌ح دۆزیوه‌ته‌وه كه یه‌كێكیان هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكییه.
دانیال هاگاری وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل وتی: "ناسنامه‌ی ئه‌و 6 بارمتهیهمان ده‌ستنیشان كردووه كه له غه‌ززه دۆزراونه‌ته‌وه و له هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ردا ده‌ستبه‌سه‌ركراون، و له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه كوژراون".
دوای دۆزینه‌وه‌ی بارمته‌كان به مردوویی له غه‌ززه، ئیسرائیلییه‌كان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و زۆرێكیان ناتانیاهۆیان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه نه‌یتوانیوه بارمته‌كان به زیندوویی بگه‌ڕێنێته‌وه له‌ڕێی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌ماس بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ.
        
        
PM:08:44:01/09/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									7092
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت