قه‌ته‌ر ئامۆژگاریی ئێران ده‌كات: وه‌ڵامی ئیسرائیل مه‌ده‌نه‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی قه‌ته‌ر ئامۆژگاریی ئێران ده‌كات وه‌ڵامی ئیسرائیل نه‌داته‌وه‌و له‌بری وه‌ڵام داوا بكات ئاگربه‌ست له غه‌ززه رابگه‌یه‌نرێت.
حه‌مه‌د بن جاسم، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی قه‌ته‌ر له هه‌ژماری خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس نوسیویه‌تی: پێم باشه ئێران داوای راگه‌یاندنی ده‌ستبه‌جێی ئاگربه‌ست له غه‌ززه و گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان و گۆرینه‌وه‌ی دیله‌كان بكات، ئه‌مه باشترن وه‌ڵام ده‌بێت بۆ ئیسرائیل.
بن جاسم پێی وایه كه هه‌ر وه‌ڵامێكی دیكه‌ی تاران بۆ ته‌لئه‌بیب، هیچ ئه‌نجامێكی دیكه‌ی نابێت جگه‌له خزمه‌تكردنی هه‌نگاوه شه‌ره‌نگێزه‌كانی ناتانیاهۆ كه ده‌یه‌وێت له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه.
PM:09:07:04/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 3312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت