سوپای ئیسرائیل بهرپهرچدانهوهی 30 موشهكی حیزبوڵای راگهیاند
دیمهنی بهشێك لهو موشهكانهی بهرهبهیانی ئهمڕۆ حیزبوڵا ئاڕاستهی ئیسرائیلی كرد. وێنه: AFP
وێستگهنیوزـ
پاش ئهوهى بهرهبهیانى ئهمڕۆ یهكشهممه 4ی ئابی 2024، حیزبوڵڵای لوبنانی ئاشكراى كرد، نزیکەی 50 مووشەکیان لە باشووری لوبنانەوە بەرەو باکووری ئیسرائیل ئاڕاستەى ناوچەی بەیت هیلەلی کردووە، كهمێك لهمهوبهر سوپاى ئیسرائیل راگهیهنراوێكى لهو بارهوه بڵاوكردهوه.
بەگوێرەی راگەیهندراوێکی حیزبوڵا، هێرشەكهی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە تۆڵەی کوشتنی فوئاد شوکر، کەسایەتیی دووەمی بزووتنەوەکەدا نەبووە، بەڵکو لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بووە بۆ سەر کەفەرکەلا و دێرسیریان لە باشووری لوبنان، کە تێیدا ژمارەیەک کەسی سڤیل بریندارببوون.
سوپای ئیسرائیل رایگهیاندووه، "بەرپرچی 30 لەو مووشەکانەی حیزبوڵای داوەتەوە و له ئاسمان تهقێنراونهتهوه".
ئهمه لەکاتێکدایه ناوچەکە لەبەردەم ئەگەری هێرشی ئێران و حیزبوڵایە بۆ سەر ئیسرائیل، کە دەیانەوێت تۆڵەی کوژرانی فوئاد شوکر و ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماسی فەلەستینی بکەنەوە.
ئەمریکا هێزی زیاتری بۆ پاراستنی ئیسرائیل و بەرپەرچدانەوەی هێرشی چاوەڕوانکراوی ئێران جووڵەپێکردووە بەرەو ناوچەکە.
هەروەها وڵاتانی رۆژئاوا داوایان لە هاووڵاتیانیان کردووە دەستبەجێ لوبنان جێبهێڵن و چەندین کۆمپانیای بواری فڕۆکەوانی گەشتەکانیان بۆ ناو و دەرەوەی لوبنان راگرتووە.
گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران خزاونەتە ناو جەنگ و بە وتەی خۆیان دژی هێرشەکانی ئیسرائیل، بەرگری لە کەرتی غەززەی فەلەستین دەکەن. جەنگەکە ماوەی نزیکەی 10 مانگە بەردەوامە.
رۆژی شەممە، ئیسرائیل دووبارە لەگەڵ حیزبوڵا کەوتەوە پێکدادان، هێرشێکی خوێناوی کردە سەر کەرتی رۆژئاوا و قوتابخانەیەکی کەرتی غەززەی بۆردوومانکرد کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم 17 کەس.
ئێرانیش لە هەمان رۆژدا رایگەیاند، پێشبینی دەکەن حیزبوڵا هێرش بکاتە ناو قووڵایی ئیسرائیل و چیدیکە بە ئامانجە سەربازییەکانەوە نەوەستێت.
لە ژێر رۆشنایی ئەم کەشە تەنگژەدارەدا، پێنتاگۆن رایگەیاند، هێزی خۆی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاتر دەکات بۆ ئەوەی سەربازەکانی بپارێزێت و بەرگری لە ئیسرائیلیش بکات. رۆژی شەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لوبنان داوای لە ئەمریکییەکان کرد، هەر بلیتێکیان دەستبکەوێت، بیبڕن و وڵاتەکە بەزووترین کات جێبێڵن.
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا فەرمانی کرد ژمارەیەکی زیاتری ئەو کەشتییە جەنگیانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیربکرێن، کە مووشەکی کرووز و بالیستیان لەسەرە و لەگەڵ ئەوانەش، کۆمەڵەیەکی دیکەی فڕۆکەی جەنگی جووڵەیان پێ بکرێت.
AM:08:29:04/08/2024
ئهم بابهته 708
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت