سوپای پاسداران چۆنێتی‌ كوشتنی‌ ئیسماعیل هه‌نیه‌ ئاشكرا ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات


وێستگه‌نیوز-

سوپای پاسدارانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران چۆنێتی‌ كوشتنی‌ به‌رپرسی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی‌  فه‌له‌ستینی‌ له‌ میوانخانه‌یه‌كیان له‌ تاران ئاشكرا ده‌كات وده‌ڵێت: "به‌ موشه‌كێكی كورت مه‌ودا كوژراوه‌"، هه‌ڕه‌شه‌ی سزای‌ توندیش له‌ ئیسرائیل ده‌كات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3ی‌ ئابی‌ 2024، سوپای پاسدارانی ئێران راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ "دوای ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ی رژێمی تاوانكاری زایۆنیستی كه‌ بووه‌هۆی شه‌هیدبوونی ئیسماعیل هه‌نیه‌، سه‌رۆكی‌ موجاهیدین و مه‌كته‌بی‌ سیاسی ئازای بزووتنه‌وه‌ی خۆڕاگری ئیسلامی (حه‌ماس) و هاوه‌ڵه‌كه‌ی، پشتڕاستی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ رژێمی‌ زایۆنی‌ به‌ پشتیوانی حكومه‌تی تاوانكاری ئه‌مریكا ئه‌م رێوشوێنه‌ی داڕشتووه‌ و جێبه‌جێی كردووه‌".

سوپای‌ پاسداران ده‌ڵێت: "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ تیرۆریستییه‌ به‌ هه‌ڵدانی موشه‌كێكی كورت مه‌ودا كه‌ هه‌ڵگری‌ كڵاوه‌یه‌كی‌ جه‌نگی بووه‌ كه‌ كێشی نزیكه‌ی 7 كیلۆگرام بووه‌ له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز، له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی میوانه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌".

سپای پاسداران جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "رشتنی خوێنی شه‌هید ئیسماعیل هه‌نیه‌ پشتڕاستكرایه‌وه‌ و و ڕژێمی سه‌رگه‌ردان و تیرۆریستی زایۆنی وه‌ڵامی ئه‌م تاوانه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ سزای تونده‌ له‌ كاتی و شوێنی‌ گونجاو و به‌ شێوازی‌ شیاو".

بەرەبەیانی رۆژی‌ چوارشه‌ممه 31ی‌ ئابی‌ 2024‌ لە هێرشێکدا لە ناوجەرگەی تارانی‌ پایته‌ختی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران، ئیسماعیل هەنیە و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان کوژران.


PM:02:49:03/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 2940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت