ئاسایشی ئیسرائیل رێنمایی ئه‌منی "نائاسایی"ی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كان ده‌ركرد
رێوشوێنی ئەمنیی بۆ جموجۆڵ و پەیوەندییەکانی به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیل گیراونه‌ته‌به‌ر
وێستگه‌نیوز-
رێوشوێنه‌كانی حكومه‌تی ئیسرائیل بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی چاوه‌ڕوانكراوی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ته‌له‌فۆنی "تایبه‌ت” بۆ وه‌زیره‌كانی ئیسرائیل دابینكرا كه له‌ڕێی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه كار ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئه‌حرۆنۆتی ئیسرائیلی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی ئیسرائیل ته‌له‌فۆنی تایبه‌تیان پێدراوه كه به مانگی ده‌ستكرد كارده‌كات، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك ئێران و حزبوڵا زیان به ژێرخانی په‌یوه‌ندییه‌كان بگه‌یه‌نن.
ئیسرائیل به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌گه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران دوای كوشتنی ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس له تاران و فوئاد شوكر سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی حزبوڵای لوبنانی كه له ئه‌نجامی هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری به‌یروت كوژرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌زگای ئاسایشی گشتی ئیسرائیل رێنمایی ئه‌منی "نائاسایی"ی سه‌باره‌ت به بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل، له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه پێشكه‌ش كراون هه‌ر به‌شدارییه‌كی ناتانیاهۆ و وه‌زیرانی ئیسرائیل له بۆنه‌یه‌كی گشتیدا پێویستی به "ناوچه‌یه‌كی پارێزراو" هه‌یه.
هه‌روه‌ها رۆنێن بار سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی گشتی ئیسرائیل (شین بێت)، فه‌رمانێكی راسته‌وخۆی ده‌ركرد و تێیدا هاتووه كه "هه‌موو گه‌شتێك كه سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، پێویستی به ره‌زامه‌ندی كه‌سی ئه‌و هه‌یه".
لێدوانه‌كانی ئێران كه هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئیسرائیل ده‌كه‌ن له وه‌ڵامی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رپرسانی هاوپه‌یمانه‌كانی تاران له ناوچه‌كه‌دا.
PM:03:53:02/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 2020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت