سكای نیوز و نیویۆرك تایمز زانیاری ده‌رباره‌ی چۆنێتی كوژرانی ئیسماعیل هه‌نیه دهخەنەڕوو
وێستگه‌نیوز-
كه‌ناڵی سكای نیوز عه‌ره‌بیی ئیماراتی زانیاری ده‌رباره‌ی چۆنێتی كوژرانی سه‌رۆكی مه‌كته‌بی ساسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی ده‌خاته‌ڕوو، ده‌شڵێت: "به مووشه‌ك نه‌كوژراوه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ی ئابی 2024، كه‌ناڵی سكای نیوز عه‌ره‌بی له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس "به ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی نه‌ك به مووشه‌ك” كوژراوه.
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ چوارشه‌ممه ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و پاسه‌وانه كه‌سییه‌كه‌ی له هێرشێكدا له‌ناو شوێنی مانه‌وه‌ی له تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی كوژران، كه ئیسرائیل به ئه‌نجامدانی تۆمه‌تبار ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا ته‌لئه‌بیب دانی به ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌دا نه‌ناوه.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاندووه كه هه‌نیه "به مووشه‌كێكی رێنماییكراو كوژراوه" كه میوانخانه‌كه‌ی له باكووری تاران كرده ئامانج كه تیایدا ده‌مایه‌وه، به‌ڵام سكای نیوز عه‌ره‌بی به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه.
هاوكات رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه هه‌نیه به "ته‌قه‌مه‌نییه‌ك كه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به قاچاخ براوه‌ته ناو میوانخانه‌كه‌وه" كوژراوه.
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌و بۆمبه چێنراوه‌ی كه هه‌نیه‌ی كوشت، له دووره‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و میوانخانه‌یه‌ی كه هه‌نیه‌ی تێیدا كوژراوه، له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و ده‌پارێزرێت.
سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی بۆ به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه له تاران بوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هه‌زاران كه‌س به‌شداربوون له ڕیوڕه‌سمی به‌ڕێكردنی ته‌رمی هه‌نیه بۆ وڵاتی قه‌ته‌ر و به هه‌ڵگرتنی وێنه‌كه‌ی و ئاڵای فه‌له‌ستین، له زانكۆی تارانی ناوه‌ڕاستی پایته‌خت كۆبوونه‌وه.
لای خۆیه‌وه عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران، نوێژی مردووی بۆ هه‌نیه و پاسه‌وانه‌كه‌ی ئه‌نجامدا، كه له هێرشه‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدا كوژرا.
PM:07:52:01/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 2160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت