ئوستراڵیا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات دەستبەجێ لوبنان جێ بهێڵن


وێستگه‌نیوزـ

ئوستراڵیا داوا لە هاووڵاتیانی خۆی دەکات دەستبەجێ لوبنان جێ بهێڵن، ئەمەش بەهۆی هەڵکشانی ئاڵۆزی و پشێوییە مەترسیدارەکان لەنێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی.


وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا، بێنی وۆنگ، لە گرتە ڤیدیۆیەک کە لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت: ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ دەرچوون، رەنگە دۆخی ئەمنی تێک بچێت بەبێ ئەوەی ئاگادار بکرێنەوە.

وۆنگ وتیشی: "فڕۆکەخانەی بەیروت ڕەنگە بە تەواوی دابخرێت ئەگەر دۆخەکە خراپتر بێت، بەمەش ئەو کەسانەی ئارەزوویان هەیە لەو وڵاتە بڕۆن بۆ ماوەیەکی درێژ گیر دەخۆن، بۆیە داوای لە ئوسترالییەکان کرد گەشتە بازرگانییەکان بەکار بهێنن.

ماوەی چەند مانگێکە دۆخەکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ئاڵۆز بووە، کە بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس گیانیان سپاردووە و قەیرانی گەورەی مرۆیی لێ کەوتووەتەوە.

ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا رایگەیاندووە، نزیکەی 15 هەزار ئوسترالی لە لوبنان نیشتەجێن، هەروەها ئەو رێژەیە لە مانگەکانی هاویندا بەرز دەبێتەوە، لە سەرژمێرییەکیش کە لە ساڵی 2021 کراوە، نزیکەی نیو ملیۆن ئوسترالی رایانگەیاندووە کە رەچەڵەکیان لوبنانییە.



AM:11:26:01/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت