نیۆرك تایمز: خامنەیی فەرمانی داوە هێرشی راستەوخۆ بکرێتە سەر ئیسرائیل
عەلى خامنەیى، رێبەرى باڵای شۆڕشى کۆمارى ئیسلامى ئێران.
وێستگهنیوزـ
سێ بەرپرسی ئێرانی بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکیان راگەیاندووە، کە عه‌لی خامنه‌یی، رێبەری باڵای ئێران فەرمانی داوە گورزی راستەوخۆ لەئیسرائیل بدرێت وەک وەڵامێک بۆ كوژرانی ئیسماعیل هەنیە، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی رایگەیاند، عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فەرمانی داوە بە لێدانی راستەوخۆی ئیسرائیل وەک وەڵامێک بۆ كوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە ناوجەرگەی تاران‌دا.
رۆژنامەکە لە زاری سێ بەرپرسی ئاگاداری ئێرانییەوە رایگەیاندووە، خامنەیی فەرمانەکانی لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران‌دا دەرکردووە.
دەشڵێت، لەئێستادا فەرماندە ئێرانییەکان پلانی ئەنجامدانی هێرشی درۆنی و مووشەکی بۆسەر چەند ئامانجێکی سەربازی لە دەوروبەری تەلئەبیب و حەیفا دادەڕێژن.
رۆژنامە ئەمریکییەکە باسی لەوەشکردووە، یەکێک لە بژاردەکان ئەنجامدانی هێرشی هاوبەشە لە ئێران و یەمەن و سوریا و عێراقەوە.
نیویۆرک تایمز راشیگەیاندووە، خامنەیی فەرمانی بە سوپای پاسداران و سوپای ئێرانی کردووە پلانێک بۆ هێرش و بەرگریکردن دابنێن لە ئەگەری فراوانبوونی جەنگەکەدا.
دەشڵێت، ئێران سوورە لەسەر دوورکەوتنەوە لە بەئامانجگرتنی ئامانجی مەدەنی لە هێرشەکانیدا بۆسەر ئیسرائیل.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشممه 31ی ته‌مموزی 2024، لە هێرشێکدا لە ناوجەرگەی تاران ئیسماعیل هەنیە و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان کوژران، ئێرانیش سێ رۆژ ماته‌مینیی راگه‌یاند.
هاوكات عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سوپای پاسدارانیش هه‌ره‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یان كرد، له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌یان كرد، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش روسیا و چین و توركیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه ناره‌زایی له هه‌ڵكشانی دۆخه‌كه ده‌ربڕی.
PM:10:53:31/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت