حه‌سه‌ن نه‌سروڵا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی كوژرانی فوئاد شوكری راده‌گه‌یه‌نێت
حەسەن نەسروڵا
وێستگه‌نیوزـ
حزبوڵای لوبنان تەئکیدی کوژرانی فوئاد شوکری سەرکردەیان کردەوە و بەرەمزێکی حزبەکەیان ناویان برد و رایگه‌یاند، سبەینێ حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی هەڵوێستی حزبوڵا رادەگەیەنێت.
هاوكات بنامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل کەمێک لەمەوبەر لە وتەیەکیدا رایگه‌یاند، هەموو ئەوانە دەکەنە ئامانج کەدەیانەوێت هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل و ئامادەین بۆ هەموو سیناریۆکان. دەزانین چەند رۆژێکی سەخت لەبەردەمماندایە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، تەئکیدی کردەوە لەئەنجامدانی هێرشەکەی سەر لوبنان کە لەئەنجامدا فوئاد شوکر، تیادا کوژرا کەسەرۆکی ئەرکانی حزبوڵای لوبنان بوو.
هاوكات بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشممه 31ی ته‌مموزی 2024، لە هێرشێکدا لە ناوجەرگەی تاران ئیسماعیل هەنیە و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان کوژران، ئێرانیش سێ رۆژ ماته‌مینیی راگه‌یاند.
هاوكات عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سوپای پاسدارانیش هه‌ره‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یان كرد، له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌یان كرد، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش روسیا و چین و توركیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه ناره‌زایی له هه‌ڵكشانی دۆخه‌كه ده‌ربڕی.
PM:08:52:31/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 3476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت