ئیسرائیل: هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر كوژرانی هه‌نیه‌ ناده‌ین


وێستگه‌نیوزـ

حكومه‌تی ئیسرائیل رایگه‌یاند، هیچ لێدوانێك له‌ باره‌ی كوژرانی ئیسماعیل هه‌نیه‌، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ناده‌ن، هه‌روه‌ك هۆشداریشی داوه‌ته‌ تاران، كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ هه‌ر ئاڵۆزییه‌ك كه‌له‌ ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ دروست ببێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشممه‌ لە هێرشێکدا لە ناوجەرگەی تاران ئیسماعیل هەنیە و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان کوژران، ئێرانیش سێ رۆژ ماته‌مینیی راگه‌یاند.

هاوكات عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سوپای پاسدارانیش هه‌ره‌شه‌ی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌یان كرد، له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ كرا و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش روسیا و چین و توركیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ ناره‌زایی له‌ هه‌ڵكشانی دۆخه‌كه‌ ده‌ربڕی.


PM:07:14:31/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت