عێراق به‌ به‌یاننامه‌یه‌ك ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مرۆی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه‌ دەکات


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مرۆ شەممە، 27ی تەمموزی 2024، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر قوتابخانەیەک لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کە پەنابەران کردبویان بە پەناگە، بەرپرسانی تەندروستی غەززەش ڕایانگەیاند، " 30 کەس کوژران".

بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشه‌ نوێیه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و داوای له‌ وڵاتانی جیهان كرد دژی ئه‌و "كرده‌وه‌ تاوانكارییه‌" بوه‌ستنه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت: "ئەم کۆمەڵکوژییە درێژەپێدەری ئەو دوژمنایەتی و تاوانانەیە کە ئیسرائیل بەرانبەر بە خەڵکی مەدەنی ده‌یكات."

وتوشیه‌تی: "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ وەستاندنی بەردەوامیی "دەسەڵاتی داگیرکەر لە هێرشه‌ شەڕانگێزەکانی و گوێنه‌دان بە بڕیارنامە پەیوەندیدارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی."


PM:06:04:27/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت