كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی روسیا گه‌یشته‌ كه‌ناراوه‌كانی كوبا


ویستگه‌ نیوزـ

پۆلێك كه‌شتیی جه‌نگی روسیا كه‌ سه‌ربه‌ كه‌شتیگه‌لی به‌لقانی روسیان، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ گه‌یشته‌ به‌نده‌ری هاڤانا-ی پایته‌ختی كوبا.

كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی روسیا به‌ناووی سمولنی بۆ مه‌به‌ستی مه‌شق و راهێنانه‌ و یه‌كه‌م كه‌شتییه‌ كه‌ بگاته‌ كه‌نداوه‌كانی نزیك له‌ كوبا و دواتریش كه‌شتیی گه‌یه‌نه‌ری یه‌لنیا و كه‌شتیی ئێشكگری نیوستراشیمی ده‌كه‌ن و تا 30ی ئه‌م مانگه‌ له‌ به‌نده‌ری هاڤانا ده‌مێننه‌وه‌.

میدیاكانی روسیا ده‌ڵێن كه‌ ره‌وانه‌كردنی ئه‌و كه‌شتییانه‌ بۆ مه‌به‌ستی مه‌شق و راهێنانه‌ و ده‌ریاوانه‌ روسییه‌كانیش به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌ریاوانی كوبا چه‌ندین چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و جگه‌له‌وه‌ش سه‌ردانی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی كوباش ده‌كه‌ن.

بۆ ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە


PM:05:02:27/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت