ئۆڵۆمپیادی پاریس: ئاهه‌نگێكی ئه‌فسانه‌یی له‌سه‌ر رووباری سین
وێستگه‌نیوز-
دوێنێ هه‌ینی 26ی ته‌موزی 2024، ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیادی پاریس، به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێن و ناوازه، له پاریسی پایته‌خت، له‌سه‌ر رووباری سین و به به‌شداری 6 هه‌زار و 800 وه‌رزشه‌وان كه له 205 وڵاتی جیاوازه‌وه هاتبوون، له‌ژێر ره‌هێڵه‌ی باراندا ده‌ستیپێكرد.
به گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له مێژوودا، مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگی ئۆڵۆمپیاد، له ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی سازبكرێت و 320 هه‌زار كه‌س، له‌سه‌ر روباری سین و ئه‌و سه‌كۆ تایبه‌تانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروستكرابوون، بینه‌ری ئاهه‌نگه‌كه بوون و زیاد له 200 هه‌زار كه‌سی دیكه، له په‌نجه‌ره و بالكۆنی باڵه‌خانه‌كانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره سه‌یری ئاهه‌نگه‌كه‌یان ده‌كرد.
وه‌ك نه‌ریته‌كانی پێشوو، یه‌كه‌م به‌له‌م شاندی یۆنانی له‌خۆگرتبوو، یۆنان لانكه‌ی یاری ئۆڵۆمپیاد و یه‌كه‌م رێكخه‌ری ئه‌م پاڵه‌وانه‌تییه له ساڵی 1896، پاشان به‌له‌می شانده‌كانی دیكه، به‌دوایدا هاتن و سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه ئه‌فسوناوییه‌كه به گۆرانییه‌كی ئه‌ستێره‌ی بۆبی ئه‌مریكی خاتو له‌یدی گاگا ده‌ستیپێكرد.
تۆماس جۆلی ده‌رهێنه‌ره گه‌نجه‌كه‌ی ئه‌م ئاهه‌نگه، نزیكه‌ی 18 مانگ كاری له‌سه‌ر مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه كردووه و گرنگی به میراتی فه‌ره‌نسا داوه كه خۆی له فره‌جۆریی و یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه و مێژووی فه‌ره‌نسادا ده‌بینییه‌وه.
نزیكه‌ی 2 هه‌زار هونه‌رمه‌ند "سه‌ماكار، میوزیسیان، كۆمیدی، ئه‌كرۆپات" به‌درێژایی كه‌ناری روباره‌كه، سه‌رقاڵی نمایشی هونه‌ری بوون و به جووڵه و سه‌ما و گۆرانی، ئاهه‌نگه‌كه‌یان رازاندبوه‌وه.
فه‌ره‌نسا له رێگه‌ی سازكردنی یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانه‌تییه‌وه، ده‌یه‌وێت وێنه‌یه‌كی جوان و سه‌ركه‌وتووی خۆی، به جیهان بناسێنێت و پێگه‌ی خۆی به‌هێزتر بكات. هه‌ر بۆیه له پێناو ئه‌نجامدانی چالاكی دیپلۆماسی چڕ و پڕ، میوانداری زیاد له سه‌د سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆكی حكومه‌ت و كه‌سایه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگی كردبوو. له‌وانه 85 سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت، له گۆڕه‌پانی ترۆكادیرۆ و له‌سه‌ر سه‌كۆ فه‌رمییه‌كه و به ئاماده‌بوونی ماكرۆن دانیشتبوون. ئه‌مه له كاتێكدایه ململانێكان له ئۆكرانیا و غه‌ززه و سودان و كۆماری كۆنگۆی دیموكراسی، تابێت تاوده‌سێنێت.
ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا، گه‌وره‌ترین سه‌رۆكی بانگنه‌كراو بوو، روسیا به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیاوه، رێگه‌نه‌درا به‌شداری ئۆلۆمپیاده‌كه بكات، ئه‌و یاریزانه روسیانه‌ی له‌ژێر ئاڵایه‌كی بێلایه‌ندا به‌شداریان كردووه، مه‌رجی تووندیان بۆ دیاریكراوه، له‌وانه له‌كاتی بردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی مه‌دالیاكان، سرودی نیشتیمانی روسیا لێ‌نادرێت و نابێت پشتگیری شه‌ڕی دژی ئۆكرانیا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی چین شی جینبینگ، ئه‌ویش ئاماده‌نه‌بوو، له بری خۆی جێگره‌كه‌ی ناردبوو. ئه‌مه له كاتێكدایه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دوای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند به‌نیاز نییه خۆی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كاندید بكاته‌وه و نایه‌وێت له كۆشكی سپی بمێنێته‌وه، ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه نه‌بوو، خاتوو جێل-ی هاوسه‌ری ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوو.
ئیسرائیل رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، واته رۆژێك به‌ر له ده‌ستپێكردنی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه، له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی حكومه‌تی فه‌ره‌نسای كردبوو، ترس و نیگه‌رانی خۆی "له ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی بۆ سه‌ر وه‌رزشه‌وان و گه‌شتیاره‌كانی" ده‌ربڕیبوو.
بۆ رێگریكردن له هه‌ر كارێكی نه‌خوازراوی تێكده‌رانه، هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نسا، له حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌كی بێ وێنه‌دابوون و 45 هه‌زار پۆلیس بڵاوكرابوونه‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هه‌زار ئه‌ندامی ئاسایشی تایبه‌ت و هه‌زار پۆلیسی شاره‌وانی پاریس. جگه له‌وه فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازی كه له ده هه‌زار سه‌رباز پێكهاتووه، پاڵپشتی ئه‌و دۆخه ئه‌منییه ده‌كات و به درێژایی روباری سین، قه‌ناسبه‌ده‌سته‌كان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كان دانرابوون، ئه‌مه‌ش بۆ كوشتنی هه‌ر چه‌كدارێك، بییه‌وێت ئاپۆرای خه‌ڵكه‌كه یان شانده وه‌رزشییه‌كانی ناو به‌له‌مه‌كان یاخود سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێك یان حكومه‌تێك كه میوانداری كرابوون، بكاته ئامانج. ئه‌مه یه‌كه‌مجاره تیمه‌كانی پۆلیس و یه‌كه تایبه‌ته‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش كاربكه‌ن.
PM:12:45:27/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت