نووسینگه‌ی ناتانیاهۆ ئاماژه به یه‌كه‌مین "ناكۆكی" له‌گه‌ڵ هاریس ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه لێدوانه‌كانی كامالا هاریس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به دۆخی مرۆیی غه‌ززه، ره‌نگه "ڕێگر بن له گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان".
ڕۆژنامه‌ی Yedioth Ahronothی ئیسرائیلی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی دیاره‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی لێدوانه‌كانی هاریس وه‌ك ناكۆكی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل وه‌ربگرێت، ره‌نگه ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به رێككه‌وتن و ئازادكردنی بارمته‌كان ئه‌سته‌م بێت.
لای خۆیه‌وه كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له میانی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ له واشنتۆن، نیگه‌رانیه‌كی زۆری بۆ ژماره‌ی قوربانییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ربڕی و داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كرد به‌زوترین كات ئاگربه‌ست ئه‌نجام بدات.
هاریس له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا وتی: "ناتوانین چاومان له‌و كاره‌ساتانه‌ی كه‌رتی غه‌ززه دابخه‌ین، له‌به‌رامبه‌ر ئازاره‌كاندا بێده‌نگ نابم".
دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ، كاندیدنی كۆمارییه‌كان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه كاتی ئه‌وه هاتوه كۆتایی به‌و شه‌ڕ و وێرانكارییانه بهێنرێت، كه 9 مانگه له غه‌ززه به‌رده‌وامه.
پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌و لێدوانانه‌ی هاریس ده‌ریده‌خات كه جیاوازییان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و لێدوانانه‌ی كه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا و دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان پێشتر داویانه و جه‌ختیان له پێویستی دانانی سنوورێك بۆ كاره‌ساتی كه‌رتی غه‌ززه كردووه.
رۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئه‌حرۆنۆت له زاری سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانه‌وه رایگه‌یاندووه كه "تیمی دانوستانكار نیگه‌رانن له داواكارییه‌كان له ناتانیاهۆ كه ره‌نگه ببێته هۆی شكستی پرۆسه‌كه، و پێی وایه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵوێستی توند بێت، حه‌ماس داواكارییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركێشییه‌كی مه‌ترسیدار به ژیانی بارمته‌كانه‌وه ده‌كات”.
ناتانیاهۆ به‌ده‌ست زیادبوونی فشاره‌وه ده‌ناڵێنێت، كه زۆربه‌ی ئه‌و فشارانه له بنه‌ماڵه‌ی بارمته‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، كه داواكارییه تونده‌كانی سه‌باره‌ت به مه‌له‌فی ئاگربه‌ست به هۆكارێك ده‌زانن بۆ مه‌ترسی خستنه سه‌ر ژیانی ده‌ستگیركراوه‌كان.
AM:11:32:27/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت