ئه‌مریكا و به‌ریتانیا گورزێكی نوێیان له حوسییه‌كان وه‌شاند
وێستگه نیوزـ
گروپی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن رایانگه‌یاند كه ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی دورگه‌یه‌كی سه‌ربه پارێزگای حوده‌یده‌ی سه‌ر كه‌نار ده‌ریان له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و به‌ریتانیاوه بۆردومان كراوه.
میدیای حوسیه‌كان ئاشكرایكرد كه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا 4 هێرشیی ئاسمانییان كردوه‌ته‌سه‌ر دورگه‌ی كمران سه‌ربه پارێزگای حوده‌یده‌ی نزیك ده‌ریای سوور.
دورگه‌ی كمران گه‌وره‌ترین دورگه‌ی یه‌مه‌نه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای سوور و له‌رووی ئیدارییه‌وه سه‌ربه پارێزگای حوده‌یده‌یه، بۆ ئه‌م هێرشه‌ش حوسییه‌كان هیچ باسیان له هیچ زیانێك نه‌كردوه‌و ئه‌مریكا و به‌ریتانیاش هیچ لێدوانێكیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.
PM:11:43:26/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت