دیداره‌كه‌ی ئه‌سه‌د و ئه‌ردۆغان نزیكبووه‌ته‌وه؟
پوتن له مۆسكۆ پێشوازی له به‌شار ئه‌سه‌د كرد
وێستگه نیوزـ
له ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵ و نیوێكدا، له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی له‌م جۆره، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیا پێشوازی له هاوتا سورییه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كرد.
ئایا ئاشتبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌سه‌د و هاوتا توركه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان پێگه‌یووه، یان كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ندی به پرسه گه‌رمه‌كانی ناوچه‌كه و ده‌وروبه‌ری سوریاوه هه‌یه؟
به‌گوێره‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 25ی ته‌موزی 2024، ته‌له‌فزیۆنی روسیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ی دوێنێ چوار شه‌ممه ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیا له مۆسكۆ، پێشوازی له به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا كردووه.
روسیا له ساڵی 2015وه، له‌دوای ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له ململانێی ئه‌و وڵاته بۆ پشتیوانی له ئه‌سه‌د، بووته هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی سوریا، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه روسیا رۆڵی نێوه‌ندگیر بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی توركیا و سوریا بگێڕێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه و له په‌راوێزی لوتكه‌ی كازاخستان، رایگه‌یاند له‌وانه‌یه بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و سوریا، دیدارێكی راسته‌وخۆی سێ قۆڵی ئه‌نجامبدرێت.
پوتن له‌م دیداره‌یدا به هاوتا سورییه‌كه‌ی وتووه: "زۆر به‌لامه‌وه گرنگه دیدی ئێوه، سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی بارودۆخی ته‌واوی ناوچه‌كه بزانم. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین، ئه‌وه‌یه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر ده‌چێت و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیشی به سوریاوه هه‌یه"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ شه‌ڕی غه‌ززه و بارگرژی سه‌ر سنور له نێوان ئیسرائیل و لوبنان.
ئه‌سه‌د لای خۆیه‌وه له لێدوانێكیدا كه ئاژانستی فه‌رمی سوریا "سانا" بڵاویكردووه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه: "ئه‌م دیداره زۆر گرنگه و بۆ گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر كۆی ورده‌كاریی و ئه‌گه‌ره‌كان و چاره‌سه‌ره‌كانه، له پێناو روبه‌رووبوونه‌ی بارودۆخه‌كه و ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی ناوچه‌كه‌تان، ناوچه‌ی ئۆراسیا و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ناوچه‌كه‌مان، پێیدا تێده‌په‌ڕێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هیچ كام له‌م دوو سه‌رۆكه، باسیان له بارودۆخی سوریا نه‌كردووه، هه‌روه‌ها باسیان له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی سه‌رۆكی توركیا نه‌كردووه كه ده‌ستی ئاشتبوونه‌وه‌ی بۆ سوریا درێژ كردووه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی میدیای روسیا، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دیداری سێ قۆڵێ نێوان ئه‌سه‌د و ئەردۆغان و پوتن، وته‌بێژی كرێملین ته‌نها وتوویه‌تی: "بارودۆخی ناوچه‌كه له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رفراوان گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه".
ئەردۆغان له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا، رایگه‌یاند له‌وانه‌یه له هه‌ر كاتێكدا بێت، بانگهێشتی ئه‌سه‌د بۆ توركیا بكات. ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ئەردۆغان، له ساڵی 2022، كۆمه‌ڵێ ئاماژه‌ی ئه‌رێنی بۆ سه‌رۆكی سوریا ناردووه.
سه‌رۆكی سوریا وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئەردۆغان هه‌بوو. به‌ڵام وتی كێشه‌كه له ئه‌نجامدانی خودی دیداره‌كه‌دا نییه، به‌ڵكو له ناوه‌رۆكی دیداره‌كه‌دایه و ده‌ڵێت: "ناوه‌رۆكی دیداره‌كه چییه؟ ئایا باسكردنی ره‌تكردنه‌وه یان كۆتاییهێنانه به كێشه‌كه كه خۆی له پشتیگریكردنی تیرۆر و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له خاكی سوریا ده‌بینێته‌وه؟ ئه‌مه كرۆكی كێشه‌كه‌یه".
PM:02:27:25/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت