زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له تره‌مپ كرد، بڵاوكرایه‌وه
تۆماس ماتیۆ كرۆكس لە شوێنی رووداوەکەدا کوژرا
وێستگه‌نیوز-
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی زانیاری نوێی ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له تره‌مپ كرد، بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه زۆر حه‌زی له "شه‌تره‌نج و به‌رنامه‌سازی" بوو، ئه‌و چه‌كه‌شی كه به‌كاریهێنا، له‌لایه‌ن باوكییه‌وه كڕدرابوو.
له ئێواره‌ی 13ـی ته‌مموزدا و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری، ته‌قه له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كرا و به‌هۆیه‌وه تره‌مپ گوێی راستی برینداربوو، گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه بۆ چاره‌سه‌ر، بێجگه له كوژرانی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش له‌شوێنی رووداوه‌كه، یه‌كێك له ئاماده‌بووان كوژرا و دوو كه‌سی تریش برینداربوون.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی زانیاری نوێی ده‌رباره‌ی تۆماس ماتیۆ كرۆكس ئه‌نجامده‌ری هه‌وڵی كوشتنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ئاشكرا كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه، نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی (FBI) هه‌وڵی هاككردنی مۆبایلی ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌دات.
رۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسێكی فیدراڵیه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌م رێكاره به ره‌زامه‌ندی دادگا ئه‌نجام ده‌درێت، مه‌به‌ستیش لێی ده‌ستخستنی زانیاری زیاتره ده‌رباره‌ی پلان و پاڵنه‌ره‌كانی تۆماس ماتیۆ كرۆكس".
دوای ئه‌وه‌ی له هێرشه‌كه‌دا كه‌سێك كوژرا و تره‌مپ و دوو ئاماده‌بووی دیكه‌ی بریندار كرد، كروكسی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له شوێنی رووداوه‌كه له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی تره‌مپ له هێزه نهێنییه‌كان كوژرا.
ئه‌و به‌رپرسه پشتڕاستی كرده‌وه كه ده‌یان بریكاری FBI و لێكۆڵه‌ر و شاره‌زای به‌ڵگه‌كان له چه‌ندین به‌ش بانگهێشتكراون بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه.
ته‌قه‌كه‌ره‌كه مێژوویه‌كی نائاسایی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت "ئۆنلاین" نه‌بووه بۆ گه‌نجێكی هاوته‌مه‌نی خۆی. به‌پێی پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ چالاكییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی، حه‌زی له یاری شه‌تره‌نج و یاری ڤیدیۆیی و فێربوونی به‌رنامه‌سازی "پرۆگرام سازی" بووه.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه كه ده‌سه‌ڵاتداران ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبیان له ماڵ و ئۆتۆمبێلی ئه‌نجامده‌ری هه‌وڵی كوشتنی تره‌مپ دۆزیوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رۆژی یه‌كشه‌ممه پشتڕاستی كرده‌وه كه له‌ناو ئۆتۆمبێلی تهقهكهرهكهدا بۆمب دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ئه‌سۆشێتد پرێس بڵاویكرده‌وه كه كه‌ره‌سته‌ی دروستكردنی بۆمبیش له ماڵه‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی كه ناوه‌كانی ئاشكرا نه‌كردوون، رایگه‌یاندووه كه "ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه كرۆكس لێیده‌خوڕی، رۆژی شه‌ممه له نزیك گردبوونه‌وه‌كه‌ی تره‌مپ له شاری باتله‌ر له ویلایه‌تی پێنسیلڤانیا وه‌ستابوو”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "ئه‌و چه‌كه‌ی كرۆكس له هێرشه‌كه‌دا به‌كاریهێناوه، له‌لایه‌ن باوكیه‌وه كڕدراوه".
PM:11:51:14/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 3124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت