ئیسرائیل حاڵه‌تی ئاماده‌باشیی له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگ به‌رز كرده‌وه
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
		
		
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل فهرمانیكردوه حاڵتی ئاماده‌باشی له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگ به‌رز بكه‌نه‌وه‌و ئۆپراسیۆنه‌كانی تایبه‌ت به له‌ناوبردنی سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش زیاتر بكه‌ن.
		
	
ئه‌م فه‌رمانه‌ی یواف گالانت، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مرۆ شه‌ممه ئیسرائیل كامپی ئاواره‌كانی ناوچه‌ی مواصی له خۆرئاوای شاری خان یونس له باشوری غه‌ززه كرده ئامانج و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌ماسی كوشت، یه‌كێك له‌وانه فه‌رمانده‌ی باڵی سه‌ربازیی حه‌ماسه، جگه‌له‌وه‌ش هه‌ر له‌و گورزه‌دا 90 كه‌س كوژراون و 290ی دیكه‌ش برینداربوون كه ژن و منداڵیشی تێدایه.
	
	
میدیا عه‌ره‌بییه‌كان ده‌ڵێن كه ئیسرائیل ئه‌و گورزه به بۆمبی زۆر به‌هێز وه‌شاندوه و هه‌ندێك له بۆمبه‌كان بۆ برینی به‌ربه‌ستی زۆر پته‌و به‌كارده‌هێنرێن.
	
	
هه‌ر دوای ئه‌و گورزانهش، یواف گالانت، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل راسپارده‌ی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی ئاماده‌باشی له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌ركردوه‌و داواشی كردوه سوپا به‌رده‌وام بێت له به‌ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس و كوشتن‌یان.
        
        PM:09:55:13/07/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2952
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت