جۆ بایدن: قسه‌ له‌ خۆم وه‌رگرن، من كاندیدم و ده‌یبه‌ینه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـAFP

له‌ نوێترین لێدواندا سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌ و نه‌كشانه‌وه‌ی له‌ كێبركێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ خۆی تاكه‌ كاندیدی دیموكراته‌كانه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنیش ده‌به‌نه‌وه‌.

له‌ به‌رده‌م هه‌زاران له‌ لایه‌نگرانی خۆی له‌ ولایه‌تی میشیگن كه‌ بۆ بانگه‌شه‌ هه‌ڵبژاردن كۆی كردبونه‌وه‌، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی "شكست به‌ هه‌ره‌شه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌مریكا ده‌هێنم"، مه‌به‌ستی دۆناڵد تره‌مپ-ی ركابه‌ری بوو.

وه‌ك ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژه‌ی پێداوه‌، لایه‌نگرانی بادین هاواریان كردوه‌ "نه‌كشێیته‌وه‌"، له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ش، بادین به‌ لایه‌نگرانی وت" زۆر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ر باسكرا كه‌ بایدن چی ده‌كات، ئایا له‌ كێبركێكه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌؟، قسه‌ له‌ خۆم وه‌رگرن: "هه‌ر من كاندیدم و ده‌یبه‌ینه‌وه‌ و رای خۆم ناگۆرم".


AM:10:41:13/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت