واشنتۆن سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت
وێستگه‌نیوز-
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران دوای هێرشی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل، گرژیی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینیوه و ئه‌مریكا سزای زیاتری به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی ته‌مموزی 2024، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سه‌پاندنی سزای نوێی به‌سه‌ر لایه‌نێكدا راگه‌یاند كه كاری بۆ ئێران كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه، سزا نوێیه‌كان یه‌ك قه‌واره ده‌كه‌نه ئامانج.
سزا نوێیه‌كان دوای سزاكانی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه دێت كه مانگی رابردوو، به‌سه‌ر تۆڕێكی بانكی هاوته‌ریبی په‌یوه‌ست به رژێمی ئیسلامی له ئێران بۆ ده‌ربازبوون له گه‌مارۆكان و دابینكردنی ده‌ستڕاگه‌یشتن به سیسته‌می بانكی جیهانی.
واشنتۆن رایگه‌یاند كه "له ساڵی 2020ه‌وه" "ملیاران دۆلار" له‌م تۆڕه‌دا تێپه‌ڕیوه و پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه فرۆشتنی نه‌وت و به‌رهه‌مه پترۆكیمیاییه‌كان سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ رژێمه‌كه پێكده‌هێنن.
PM:10:23:12/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت