WHO: هێشتا كۆرۆنا هه‌فتانه 1700 كه‌س ده‌كوژێت
وێستگه‌نیوز-
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند كه هێشتا ڤایرۆسی كۆڤید- 19 هه‌فتانه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان نزیكه‌ی 1700 كه‌س ده‌كوژێت، داواشی له‌و كه‌سانه كرد كه زۆرتر ئه‌گه‌ری توشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌یان هه‌یه، به‌رده‌وامبن له وه‌رگرتنی ڤاكسین.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبرییسۆس به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) هۆشداری دا له مه‌ترسی پاشه‌كشێی خۆپاراستن له‌رێگه‌ی ڤاكسینه‌كانه‌وه.
گیبرییسۆس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: "سه‌رباری به‌رده‌وامی تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی گیان له‌ده‌ستدان، داتاكان ده‌ریده‌خه‌ن خۆپاراستن له‌رێگه‌ی ڤاكسینه‌كانه‌وه له‌ناو كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئه‌وانه‌دا كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 60 ساڵه‌وه‌یه، كه‌میكردووه، ئه‌مانه‌ش دوو توێژن كه زیاتر ئه‌گه‌ری توشبوونیان هه‌یه".
ده‌شڵێت: "رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێشنیازی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زیاتر مه‌ترسی توشبوونیان هه‌یه، 12 مانگ دوای كۆتا ڤاكیسن كه وه‌ریانگرتووه، ڤاكسینێكی تر وه‌ربگرن".
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه زیاتر له 7 ملیۆن كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌رچه‌نده پێده‌چێت ئامار راسته‌قینه زۆر له‌وه زیاتر بێت.
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی و بڵاوبوونه‌وه‌ی، كۆڤید-19 ئابووریی وڵاتانی جیهانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و سیسته‌می ته‌ندروستی ئیفلیج كرد.
له مانگی ئایاری ساڵی 2023، ئه‌دهانۆم تێدرۆس كۆتاییهاتنی كۆڤید-19ی وه‌ك حاڵه‌تێكی نائاسایی ته‌ندروستی جیهانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای زیاتر له 3 ساڵ له دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار له شاری ووهانی چین له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019دا.
PM:05:00:12/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت