لەکاتی پەڕێنەوەیان لە کەناڵی ئینگلیزی چوار کۆچبەر خنکان


وێستگه‌نیوزـ

پاسەوانی کەناراوەکانی فەڕەنسا رایگەیاند، بەلەمێک کە زیاتر لە 67 کۆچبەری تیادا بووە لە کەناڵی ئینگلیز لە نزیک شاری بۆڵۆن وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە چوار کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ هەینی 12ی ته‌مموزی 2024، پاسەوانی کەناراوەکانی فەڕەنسا لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوە کردووە، بەلەمێک کە زیاتر 67 کۆچبەری تیادا بووە لە کەناڵی ئینگلیز لە نزیک شاری بۆڵۆن وەرگەڕاوە و توانیویانە 63 کۆچبەر رزگار بکەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، چوار لە کۆچبەرەکان دوای ئەوەی رزگارکراون بەهۆی خراپی باری تەندروستیانەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو کۆچبەرانەشی رزگارکراون براونەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

بەپێی دواین ئامارەکانی بەریتانیا لە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە 419 کەس بە شەش بەلەم گەشتەیان بەکەناڵەکەدا کردووە لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا و لە ساڵی حەوت مانگی ئەمساڵدا 14 هەزار و 58 کۆچبەر بە کەناڵەکەدا کۆچیان کردووە.


PM:12:47:12/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت