پیاوێكی میسری دوای 17 ساڵ هاوسه‌رگیری و سێ منداڵ بزانه چ خیانه‌تێكی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه؟
وێستگهنیوزـ
خه‌نجه‌ری خزم ده‌رمانی نییه، ره‌نگه ئه‌م په‌نده میللییه، پوخته‌ی ئه‌وه روونبكاته‌وه كه ژنێكی میسری له نزیكترین كه‌سییه‌وه دووچاری بووه و وایكردووه له به‌رده‌م دادگای خێزانی، داوای جیابوونه‌وه له مێرده‌كه‌ی بكات.
دوای 17 ساڵ هاوسه‌رگیری و خستنه‌وه‌ی سێ منداڵ، ژنێكی میسری كه ده‌رمانسازه، داوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره بازرگانه‌كه‌ی كردووه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وتووه، مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بێوه‌ژنی برا مردووه‌كه‌ی (برای ژنه‌كه)، هاوسه‌رگیری كردووه و له ماڵه‌كه‌ی خۆی و له یه‌كێك له ستییه به‌ناوبانگه‌كاندا، بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خته ده‌ریانكردووه.
نوها ئه‌لجوندی، پارێزه‌ری ژنه‌كه، له لێدوانێكیدا بۆ ئه‌لعه‌ره‌بییه نێت ده‌ڵێت موه‌كیله‌كه‌ی، كاتێك شه‌و خۆی و سێ منداڵه‌كه‌ی له مه‌شق و راهێنانی وه‌رزشی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ده‌بینن كێلون و قوفڵی ده‌رگای شوقه‌كه‌یان گۆڕاوه، پاشان شۆك ده‌بن كه ده‌بینن ئه‌وه‌ی ده‌رگای شوقه‌كه ده‌كاته‌وه، هاوسه‌ری برا مردووهكهیهتی و پێی ده‌ڵێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا كردووه و خۆی و هه‌ر چوار منداڵه‌كه‌ی، ده‌ستیان به‌سه‌ر شوقه‌كه‌دا گرتووه.
ئه‌و ژنه له دوولاوه شۆك بووه، ئاخر ئه‌و به ته‌نها هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ستنه‌داوه، بگره ژیانی خۆی و سێ منداڵه‌كه‌شی له‌ده‌ستداوه و ماڵه‌كه‌شی له‌كیس چووه، خهنجهرهكهش له دوو كه‌سی نزیكی خۆیه‌وه لێیداروه: هاوسه‌ره‌كه‌ی و ژنی برا كۆچكردووه‌كه‌ی.
پارێزه‌ره‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌م ژنه پێش دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له دوای مردنی براكه‌ی، هه‌فتانه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، پێشوازی له ژنی براكه‌ی و منداڵه‌كانی كردووه و یارمه‌تی خۆی و منداڵه‌كانی داوه و هه‌رگیز به خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه، پاداشتی چاكه و میهره‌بانییه‌كه‌ی، غه‌در و خیانه‌ت ده‌بێت.
ئه‌م ژنه خه‌مباره، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی و بێوه‌ژنی براكه‌ی، به‌و په‌ڕی چه‌په‌ڵی و ناپاكییهوه، پلانیان بۆ هه‌موو شتێك داناوه، هاوسه‌ره‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی سروشتی، ژنه‌كه‌ی خۆی و منداڵه‌كانی گه‌یاندووه‌ته یانه وه‌رزشییه‌كه، له هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ بێوه‌ژنه‌كه پلانیان بۆ داگیركردنی شوقه‌كه و گۆڕینی كێلون و كلیلی ده‌رگاكان داناوه، پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه.
پیاوه‌كه له وه‌ڵامێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌دا به هاوسه‌ره سته‌ملێكراوه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "به‌م كاره‌ی، ئاگاداری منداڵه‌كانی برا مردووه‌كه‌ی ده‌بێت و دوور له‌م خانووه، خانوویه‌كی دیكه بۆ ئه‌و و سێ منداڵه‌كه‌ی ده‌گرێت، چونكه ژنه تازه‌كه‌ی پێداگریی ده‌كات خۆی و منداڵه‌كانی له‌م شوقه‌یه‌دا بمێننه‌وه".
هه‌رچه‌نده له میسر، دادگای خێزانی به زه‌حمه‌ت بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی دوو هاوسه‌ر ده‌رده‌كات، مه‌گه‌ر له بوونی حاڵه‌تی زیانی گه‌وره نه‌بێت، هه‌ر بۆیه زۆرێك له ژنان په‌نا بۆ ئه‌م دادگایه نابه‌ن.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شد دادگای خێزانی له شاری نه‌سر، به‌هۆی ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه‌ی به‌ر ژنه‌كه كه‌وتووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی، هاوسه‌رگیری دووه‌می ئه‌نجامداوه، له به‌رژه‌وه‌ندی ژنه‌كه بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی داوه.
به‌ڵام جارێ پرسی دابینكردنی خانوویه‌كی دیكه بۆ هاوسه‌ری یه‌كه‌م، هێشتا كۆتایی پێنه‌هاتووه و وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كه‌مترین ماوه‌دا جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌روه‌ها ژنه‌كه ژماره‌یه‌ك پرسی دیكه‌ی دژ به هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆمار كردووه، له‌وانه نه‌فه‌قه‌ی منداڵ و دابینكردنی خه‌رجی قوتابخانه‌ی منداڵه‌كانی، ئه‌م كێشانه تا ئێستا له‌به‌رده‌م دادگادایه.
PM:07:23:10/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 8624
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت