یه‌كه‌م وێنه‌ی یاوه‌ره‌كه‌ی سكرتێری گشتی حزبوڵڵا كه له دیمه‌شق كرایه ئامانج
وێستگه نیوزـ
دوا به دوای ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌لعه‌ره‌بییه و ئه‌لحه‌ده‌س رایانگه‌یاند فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان، ئۆتۆمۆبێلێكی له نزیك به‌ربه‌ستێكی فرقه‌ی چوار، له‌سه‌ر رێگای یابۆس له ریفی دیمه‌شق كردووه‌ته‌وه ئامانج، روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند ئه‌و ئۆتۆمۆبێله‌ی له نزیك سنوری لوبنان له بۆردومانه‌كه‌دا كراوه‌ته ئامانج و بووه‌ته هۆی كوژرانی دوو كه‌س، سه‌ر به حزبوڵڵایه.
ئه‌مه له كاتێكدایه میدیاكانی ئیسرائیل باس له‌وه ده‌كه‌ن, ئه‌و كه‌سه‌ی له رێگه‌ی فرۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه له ریفی دیمه‌شق كراوه‌ته‌وه ئامانج، ئه‌ندامی هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی حزبوڵڵایه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حزبوڵڵا، پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی له بۆردومانه‌كه‌دا كراوه‌ته ئامانج، هاوه‌ڵی پێشووی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا بووه و ناوی ئه‌بو فه‌زڵ قرنبش بووه، له بۆردومانێكی ئیسرائیل بۆ ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی له‌سه‌ر رێگای دیمه‌شق بێروت كوژراوه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌یه‌كی كۆنی ئه‌بو فه‌زڵ بڵاكراوه‌ته‌وه، تێیدا وا ده‌رده‌كه‌وێت له یه‌كێك له بۆنه‌كاندا، له ته‌نیشت حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵاوه راوه‌ستاوه.
شایه‌نی باسه ئه‌م بۆردومانه‌ی ئه‌مرۆی ئیسرائیل، بۆ سه‌ر ئۆتۆمۆبێلێك له دیمه‌شق، دوای ئه‌وه هات ئیسرائیل شه‌وی دوو شه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه، هێرشێكی ئاسمانی كرده سه‌ر ده‌وروبه‌ری شاری بانیاس له باكوری سوریا.
له‌م باره‌یه‌وه ئاژانسی فه‌رمی سوریا رایگه‌یاند بۆردومانه‌كه "له ئاراسته‌ی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له خۆرئاوای بانیاس"ه‌وه هاتووه و یه‌كێك له خاڵه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری بانیاسی كردووه‌ته ئامانج و زیانی ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ململانێكانی سوریا له ساڵی 2011وه، ئیسرائیل سه‌دان بۆردومانی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر سوریا و به شیوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پێگه‌كانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی كردووه‌ته ئامانج، له‌وانه كۆگاكان و عه‌مباره‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك بنكه و باره‌گای سوپای سوریای كردووه‌ته ئامانج.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی غه‌ززه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردووه و هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه، رێژه‌ی بۆردومانه‌كان زیادیكردووه.
PM:06:54:09/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 2404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت