تالیبان دان به ژنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی ئه‌فغانستاندا نانێت
یەکێک لە وەرزشوانە ژنەکانی ئەفغانستان
وێستگهنیوزـ
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی وته‌بیژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سه‌ر به تالیبان رایگه‌یاندووه، حكومه‌تی تالیبانی ئه‌فغانستان، دان به‌و سێ یاریزانه ژنه‌دا نانێت كه له یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیاتی فه‌ره‌نسا، نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی، به پرسوڕا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی ئه‌فغانستان كه به‌شی زۆری ئه‌ندامه‌كانی له تاراوگه ده‌ژین، بۆ به‌شداریكردن له ئۆڵۆمپیاتی پاریس، بانگهێشتی شه‌ش وه‌رزشه‌وانی ئه‌فغانستانی كردووه، سێ ژن و سێ پیاو.
ئاتال مشوانی، وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش له حكومه‌ته‌كه‌ی تالیبان رایگه‌یاند: "ته‌نها سێ وه‌رزشه‌وان نوێنه‌رایه‌تی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سێ وه‌رزشه‌وانه پیاوه‌كه.
مشوانی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ده‌ڵێت: "له كاتی ئێستادا، وه‌رزشه‌وانه ژن و كچه‌كان له ئه‌فغانستان راگیروان، ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌شق و راهێنانیان له‌سه‌ر ئه‌م وه‌رزشه نه‌كردووه، ئیدی چۆن په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانییه‌وه ده‌كه‌ن؟".
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه، ئه‌وه‌یه ئه‌و سێ وه‌رزشه‌وانه ژنه و دوو له وه‌رزشه‌وانه پیاوه‌كان، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان ده‌ژین. تاقه یاریزانی پیاو كه له ئه‌فغانستان ده‌ژی، یاریزانێكی وه‌رزشی جۆدۆیه، دوو وه‌رزشه وانه‌كه‌ی دیكه یاریزانی ئاسن و مه‌له‌وانین.
هه‌رچی سێ یاریزانه ژنه‌كه‌یه، ئه‌وا له یاری ئاسن و پاسكیلسواریدا به‌شداری ده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌و یاریزانانه‌ی بانگهێشتكراون، پرسوڕایان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تالیبان نه‌كردووه و هیچ به‌رپرسێكی وه‌رزشی تالیبان بانگهێشت نه‌كراوه بێت و ئاماده‌ی یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیاتی فه‌ره‌نسا بێت.
مارك ئادمز، وته‌بێژی لیژنه‌ی ئۆلۆمپیاتی نێوده‌وڵه‌تی، مانگی رابردوو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی ئه‌فغانستان، له‌وانه سه‌رۆك و ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌كه كه له تاراوگه ده‌ژین: "تاقه لایه‌نی فه‌رمییه بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵیان بۆ ئاماده‌كردن و به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فغانستان".
به‌ڵام سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی ئه‌فغانستان داد محه‌ممه‌د بایند،ا كه تا ئێستاش له ئه‌فغانستان ده‌ژی، رایگه‌یاند له كاتێكدا یاریزانه ژنه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستنیشان ده‌كرێن، لیژنه‌كه‌یان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی تالیبان، یاریزانه پیاوه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات و به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه: "ئێمه ته‌نها به‌رپرسین له سێ وه‌رزشه‌وان كه به‌شداری له ئۆڵۆمپیادا ده‌كه‌ن".
ئه‌و یاریزانانه‌ی ئه‌فغانستان كه به‌شداری له ئۆڵۆمپیادا ده‌كه‌ن، له‌ژێر سایه‌ی ئاڵای حكومه‌ته كۆنه‌كه‌ی ئه‌فغانستان به‌شداری ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن خۆرئاواوه پشتگیری لێده‌كرا و دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ر له سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رووخا و ره‌نگه‌كانی ره‌ش و سور و سه‌وزه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تالیبان بۆ ده‌سه‌ڵات له ساڵی 2021، حكومه‌تی تالیبان چه‌ندین كۆت و به‌ندی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌دا سه‌پاندووه و بووه‌ته هۆی بێبه‌شكردنی ژنان له وه‌رزش و له ته‌واوكردنی خوێندنی ناوه‌ندی و زانكۆ.
پێشتر لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی، رێگه‌ی نه‌دا ئه‌فغانستان به‌شداری یارییه‌كانی ساڵی 1999 بكات، له‌و كاته‌دا تالیبان له نێوان ساڵانی 1996 بۆ 2001 حوكمی ئه‌فغانستانی ده‌كرد و نه‌یده‌هێشت ژنان وه‌رزش بكه‌ن.
AM:11:18:09/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت