فه‌ره‌نسا..چه‌پره‌وه رادیكاڵییه‌كان داوا له ماكرۆن ده‌كه‌ن كورسییه‌كه‌ی جێبهێڵێت
وێستگه نیوزـAFP
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا، چه‌پڕه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته پێش حزبه‌كه‌ی ماكرۆن و راستڕه‌وه توندرهوهكانیشیان داوه‌وته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌رایییه‌كان پێشبینی ده‌كرێت هاوپەیمانیی چەپەکان (به‌ره‌ی نوێی گه‌ل) 172 بۆ 215 کورسی و هاوپەیمانیی بەیەکەوەی ئیمانوێل ماکرۆن 150 بۆ 180 کورسی و پارتی بەرەی نیشتیمانی (راستڕه‌وه و توندڕه‌وه‌کان) 115 بۆ 180 کورسی به‌ده‌ست بهێنن، وەک ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت: پێشبینی ناکرێت هیچکام لەو لایەنانە ببنە خاوەنی زۆرینەی رەهای کورسییەکانی پەرلەمان.
دوای پێشبینییه‌كانیش بۆ سه‌ركه‌وتنیان، ژان لوك میلانشۆن، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانیی چه‌پڕه‌وه‌كان رایگه‌یاند كه ده‌بێت ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بروات و چه‌پڕه‌وه‌كان ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست.
ژان لوك وتی: ده‌بێت به‌ره‌ی نوێ گه‌ل بێته‌سه‌ر حوكم، سه‌باره‌ت به شكستهێنان به راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانیش وتی: "گه‌له‌كه‌مان به ئاشكرا شكستی به خراپترین چاره‌سه‌ر هێنا"، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پێشكه‌وتنی راستره‌وه توندره‌وه‌كان له گه‌ری یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردندا كه تیایدا ئه‌وان له پێشه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بوون.
PM:09:30:07/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت