ئاژانسی فرانس پرێس: حه‌ماس رازی بووه بێ ئاگربه‌ست گفتوگۆ له‌سه‌ر بارمته‌كان بكات
وێستگه نیوزـAFP
سه‌ركرده‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس به ئاژانسی فرانس پرێسی وتوه كه حزبه‌كه‌ی قایل بووه به‌بێ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی، گفتوگۆ له‌سه‌ر بارمته ئیسرائیلییه‌كان بكه‌ن.
سه‌ركرده‌كه‌ی حه‌ماس كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرا بكرێت، به فرانس پرێسی وتوه: پێشتر بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس مه‌رجی ئه‌وه بووه كه ئیسرائیل ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی رابگه‌یه‌نێت ئینجا گفتوگۆ له‌سه‌ر بارمته‌كان ده‌كه‌ن.
وتیشی: ئێستا به‌هۆی نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه حه‌ماس ئه‌و مه‌رجه‌ی نییه چونكه ئه‌وان وتویانه تا گفتوگۆ له‌سه‌ر بارمته‌كان به‌رده‌وام بێت، ئاگربه‌ستیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:07:36:07/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت