له‌ یه‌كه‌م رۆژی ساڵی كۆچی بەرگی کەعبە گۆڕدرا

‌بەرگە نوێیەکەی کەعبە کە ئەمڕۆ گۆڕدرا

وێستگه‌نیوزـ

لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێی کۆچیدا بەرگی کەعبە گۆڕدرا و بە دەیان کیلۆ ئاڵتون و زیو رازێنراوەتەوە و زیاتر لە هەزار کیلۆ ئاوریشمی تیادا بەکار هاتووە.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی ته‌مموزی 2024، لەلایەن سەرۆکایەتی گشتی کاروباری مزگەوتی گەورەی مەککەوە بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچیەوە بەرگێکی نوێ بۆ کەعبە دانرا، كه‌ پێکهاتوە لە قوماشێکی رەشی گەورە و بەوردی دیزاین کراوە.

ئەو تیمەی ئەرکی گۆڕینی بەرگی کەعبەیان لە ئەستۆیە پێکدێن لە 159 پیشەگەر و تەکنیک کار و ئەندازیاری لێهاتوو کە راهێنانی تایبەتیان وەرگرتوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە.

بەرگە نوێیەکەی کەعبە کە ساڵانە لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێی کۆچیدا دەگۆڕدرێت و بە (کیسوا) ناسراوە پێکدێت لە 53 پارچە و ئاڵتونی تیادایە و دابەشکراون بەسەر سەرەوە و پشتێنە و خوارەوەی کەعبەدا.

لە بەرهەمهێنانی کیسوادا بە گشتی 120 کیلۆ ئاڵتون  و 100 کیلۆ زیو و هەزار کیلۆ ئاوریشم بەکاردەهێنرێت و کێشی کیسوا هەزار و 350 کیلۆگرامە و نزیکەی 14 مەتر بەرزیەکەیەتی.


PM:12:15:07/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت