سه‌عید جه‌لیلی هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی مه‌سعود پزیشكیان راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
جه‌لیلی كه له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماردا له ئێران به‌رامبه‌ر پزیشكیان شكستیهێنا، ڕایگه‌یاند كه ڕێز له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "هه‌ركه‌سێك گه‌ل هه‌ڵیبژێرێت، پێویسته رێزی لێبگیرێت".
سه‌عید جه‌لیلی موحافزكار كه له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران‌دا به‌رامبه‌ر مه‌سعود پزیشكیانی ریفۆرمخواز شكستیهێنا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته به هه‌موو تواناوه هاوكاری سه‌ركۆماری نوێ بن.
له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌فیزیۆنی فه‌ڕمی ئێران، سه‌عید جه‌لیلی وتی: "هه‌ركه‌سێك گه‌ل هه‌ڵیبژێرێت ڕێزداره و پێویسته ڕێزی لێبگیرێت".
وتیشی: "به‌ده‌ر له ڕێزگرتن، ده‌بێت به هه‌موو توانامانه‌وه هاوكاری سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو بین".
به‌پێی ئه‌نجامه فه‌ڕمییه‌كان، له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران په‌رله‌مانتاری ریفۆرمخوازی ته‌ورێز و وه‌زیری پێشووی ته‌ندروستی وڵاته‌كه، مه‌سعود پزیشكیان، به به‌ده‌ستهێنانی سه‌دا 53.7ی ده‌نگه‌كان بووه نۆهه‌مین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته
له به‌رامبه‌ردا سه‌عید جه‌لیلی موحافزكار سه‌دا 44.4ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و ركابه‌رییه‌كه‌ی دۆڕاند.
PM:12:41:06/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت