پزیشكیان به سه‌رۆك كۆماری ئێران هه‌ڵبژێردرا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجامی كۆتایی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئێران راگه‌یه‌ندرا و مه‌سعود پزیشكیان وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئێران هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه موحسین ئیسلامی، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران كۆتاییهاتنی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێرانی راگه‌یاند كه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه 30 ملیۆن و 573 هه‌زار و 931 كه‌س ده‌نگیان داوه.
موحسین ئیسلامی وتی: " له‌و ژماره‌یه‌ش مه‌سعود پزیشكیان 16 ملیۆن و 384 هه‌زار و 403 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه".
وتیشی: "سه‌عید جه‌لیلی-ش به 13 ملیۆن و 538 هه‌زار و 179 ده‌نگ، ركابه‌رییه‌كه‌ی دۆڕاند".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه رێژه‌ی ده‌نگدان سه‌دا 49.8 بووه كه به‌راورد به گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه، رێژه‌ی به‌شداریكردن نزیكه‌ی سه‌دا 10 زیادی كردووه.
به‌پێی ده‌ستووری ئێران، هه‌ر كاندیدێك له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ته‌نانه‌ت یه‌ك ده‌نگیش زیاتر له ده‌نگی ركابه‌ره‌كه‌ی زیاتر به‌ده‌ستبێنێت، راسته‌خۆ وه‌كو سه‌رۆك كۆمار دیاری ده‌كرێت.
به‌وشێوه‌یه‌ش مه‌سعود پزیشكیان كاندیدی ریفۆرمخوازه‌كان ده‌بێته نۆیه‌م سه‌رۆك كۆماری ئێران.
AM:08:11:06/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت