محه‌مه‌د ناسر فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كی حزبوڵای لوبنان كێ بوو كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كوژرا؟
وێستگه‌نیوز-
سوپای ئیسرائیل رۆژی چوارشه‌ممه 3ی ته‌موزی 2024، پشتڕاستی كرده‌وه، له بۆردومانێكی ئاسمانی‌دا، محه‌مه‌د ناسر فه‌رمانده‌ی حزبوڵای لوبنانییان كوشتووه.
سوپای ئیسرائیل پێیوایه ناوبراو، به‌رپرسی یه‌كه‌یه‌كی حزبوڵا بووه كه له باشووری خۆرئاوای لوبنانه‌وه هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر ئیسرائیل.
له‌م باره‌یه‌وه، دوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی لوبنان، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناسر كه له بۆردومانێكی ئاسمانی نزیك به شاری صور له باشووری لوبنان كوژرا، یه‌كێكه له فه‌رمانده هه‌ره باڵاكانی حزبوڵا كه له ماوه‌ی 9 مانگی شه‌ڕه‌كه‌دا، كوژراوه.
دوو سه‌رچاوه‌كه‌ی لوبنان، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن فه‌رمانده‌كه به‌رپرسی به‌شێك له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حزبوڵا بووه له به‌ره‌ی سنوری نێوان ئیسرائیل و لوبنان؛ كه هه‌ردوولا له ساڵی 2006وه، دڕه‌نده‌ترین ململانێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێت چه‌كدارێكی دیكه‌ی حزبوڵا و كه‌سێكی مه‌ده‌نی له هه‌مان ئه‌و بۆردومانه‌ی تێیدا ناسر كرابووه ئامانج، كوژراون.
دوو سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی لوبنان، ئه‌وه‌شیان روونكردووه‌ته‌وه ناسر هه‌مان پۆست و بایه‌خی، فه‌رمانده تالیب عه‌بدوڵای هه‌بووه، ئه‌ویش له مانگی حوزه‌یران و له ئه‌نجامی بۆردومانێكی ئیسرائیل كوژرا. ئه‌مه‌ش وایكرد حزبوڵا له وه‌ڵامدا گه‌وره‌ترین هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و موشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل بكات.
له به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل‌دا هاتووه ناسر و عه‌بدوڵا: "دوو گرنگترین تیرۆریستی حزبوڵا بوون له باشووری لوبنان".
حه‌سه‌ن فه‌یزوڵا سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی حزبوڵا ده‌ڵێت كه "ناسر ده‌یزانی له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه كراوه‌ته ئامانج، ماوه‌ی نۆ مانگه گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كه‌ی جێنه‌هێشتووه و هه‌میشه له ناوجه‌رگه‌ی مه‌ترسیدا بووه، به‌رده‌وام له هاتووچۆدا بووه له نێوان ریزه‌كانی موقاوه‌مه و به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌كه‌وه و هه‌رگیز له مه‌رگ نه‌ده‌ترسا".
ده‌شڵێت: "حزبوڵا له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه، وه‌ڵامێكی تۆڵه‌سێنی بۆ سوپای ئیسرائیل ده‌بێت، تا تێبگات ده‌ستی موقاوه‌مه درێژه و سوپاكه‌ی له هه‌ر كوێ بێت ده‌ستیان پێیده‌گات".
حزبوڵا لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند له به‌رامبه‌ر "تیرۆركردنی" ناسر، لانی كه‌م دوو هێرشی ئه‌نجامداوه و ده‌ڵێت 100 موشه‌كی كاتیۆشایان ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئیسرائیل كردووه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك موشه‌كی فه‌له‌ق كه دروستكراوی ئێرانه، ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كردووه له شارۆچكه‌ی كریات شمۆنه.
كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل رایگه‌یاند له لوبنانه‌وه ده‌یان موشه‌ك ئاراسته‌ی باكووری ئیسرائیل كراون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ راپۆرتێك له‌سه‌ر زه‌ره و زیانه‌كان و برینداره‌كان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
شه‌ڕو پێكدادانه‌كان بوونه‌ته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی زه‌ره و زیانێكی زۆر له هه‌ردوولای سنووره‌كه و ده‌یان هه‌زار كه‌س ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێبهێڵن.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی رۆیته‌رز، هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان، بووه‌ته هۆی كوژرانی زیاد له 300 چه‌كداری حزبوڵا و 78 هاوڵاتی مه‌ده‌نی.
ئیسرائیل لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و ئاگره‌ی له لوبنانه‌وه هاتووه، بووه‌ته هۆی كوژرانی 18 سه‌رباز و 10 هاوڵاتی مه‌ده‌نی.
PM:09:51:04/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت