بایدن ره‌خنه‌ی توند له بڕیاره‌كه‌ی دادگا بۆ پێدانی پارێزبه‌ندی به تره‌مپ، ده‌گرێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی توند له بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵا بۆ پێدانی پارێزبه‌ندی به سه‌رۆكی پێشوو ده‌گرێت و به پێشهاتێكی "مه‌ترسیدار" وه‌سفی ده‌كات.
رۆژی دووشه‌ممه دادگای باڵای ئه‌مریكا له دۆسیه‌ی ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بڕیاری له‌سه‌ر پارێزبه‌ندی دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته دا و بڕیاریدا سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا پارێزبه‌ندییه‌كی سنووردارییان هه‌یه له لێپێچینه‌وه‌ی یاساییدا.
له كاردانه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگا، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداریدا له‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵا بۆ پێدانی پارێزبه‌ندی به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشوو، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كارانه‌ی كه وه‌ك سه‌رۆك ئه‌نجامی داوه، "پێشهاتێكی مه‌ترسیداره".
جۆ بایدن له وتارێكدا بۆ ئه‌مریكییه‌كان له رێی ته‌له‌فزیۆنه‌وه وتی: "ئه‌م بڕیاره له بنه‌ڕه‌تدا بنه‌مایه‌كی نوێ و پێشهاتێكی مه‌ترسیداره، چونكه ده‌سه‌ڵاته‌كانی (سه‌رۆك) چیتر به یاسا سنووردار ناكرێن".
وتیشی: "ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دامه‌زراوه كه له ئه‌مریكادا پاشا نییه”، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كه‌س له سه‌رووی یاساوه نییه، و دووپاتی كرده‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵا، "گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی به‌سه‌ردا هاتووه”.
تره‌مپ تۆمه‌تباره به‌وه‌ی هه‌وڵیداوه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ساڵی 2020 بگۆڕێت، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ی دادگه‌ی باڵا ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له داواكاریی پارێزبه‌ندییه‌كه‌ی كردووه، دادگاییكردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته، هه‌ڵپه‌سێردراوه.
ده‌سته‌ی دادوه‌ریی دادگه‌ی باڵای ئه‌مریكا له 9 ئه‌ندام پێكدێت، شه‌شیان نه‌ریتخواز و سییانیان لیبراڵن. سێ له‌و دادوه‌رانه له لایه‌ن خودی تره‌مپه‌وه له خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا خراونه‌ته ئه‌و پۆستانه.
رۆژی دووشه‌ممه، هه‌ر شه‌ش دادوه‌ره نه‌ریتخوازه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی تره‌مپ و سێ لیبڕاله‌كه‌ش له دژیان ده‌نگیان دا.
بڕیاری دادگه‌ی باڵا وا ده‌كات دادگه‌ییكردنی تره‌مپ زیاتر دوابكه‌وێت و ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه بكه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كه 5ی تشرینی دووه‌م ده‌كرێن.
PM:04:30:02/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت