داغستان نیقاب قه‌ده‌غه ده‌كات
وێستگه نیوزـ
ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا، موفتی داغستانی روسیا رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا فه‌توایه‌ك ده‌رده‌كه‌ن و تیایدا پۆشینی نیقاب له شوێنه گشتییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن.
موفتییه‌كه‌ی داغستان له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سێرگی میلیكۆڤ، حاكمی كۆماری داغستانی روسیا و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، وتی: له چه‌ند رۆژی داهاتوودا فه‌توایه‌ك و بریارێك له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی ئیسلام ده‌رده‌كه‌ین بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی پۆشینی نیقاب له شوێنه گشتییه‌كان، ئه‌و نیقابه‌ی كه هه‌موو روخسار یان به‌شێكی ده‌شارێته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر حاكمی كۆماری داغستان له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی دژایه‌تیی خۆی بۆ پۆشینی نیقاب راگه‌یاندبوو.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ڤلادیسلاڤ داڤانكۆڤ، جێگری سه‌ۆركی ئه‌نجومه‌نی دۆما-ی روسیا پرۆشه‌یاسایه‌كی پێشكه‌ش كردووه بۆ پێدانی ده‌سه‌ڵات به ئه‌نجومه‌نی ناوخۆیی هه‌رێمه‌كان تا بتوانن بریار بۆ قه‌غه‌كردنی هه‌ر جۆره نیقابێك له شوێنه گشتییه‌كان ده‌ربكه‌ن كه روخسار داده‌پۆشێت.
PM:06:55:01/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت