ئه‌مریكا بنكه سه‌ربازییه‌كانی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
دوو سەربازی ئەمریکی. وێنە: گێتی
وێستگه‌نیوزـ
بەهۆی مەترسیی هێرشی تیرۆریستییەوە، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان خرانە حاڵه‌تی ئامادەباشییەوە.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی ئه‌مریكا، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ژمارەیەک وڵاتانی ئەورووپا، بەهۆی مەترسیی هێرشی تیرۆریستییەوە خرانە حاڵه‌تی ئامادەباشییەوە.
باسیان له‌وه‌شكردووه، هێزەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا خراونەتە هۆشداریی جۆری چارڵی، کە ئەم پلە هۆشدارییە تایبەتە بە هەبوونی هەڕەشەی تیرۆر و پەلاماردان.
ئەمە لە کاتێکدایە، لەدوای هێرشی خوێناوی گرووپە توندڕەوەکان بۆسەر مۆسکۆ و کوژرانی نزیکەی 130 کەس، زۆرینەی وڵاتانی ئەورووپا هێزەکانی ناوخۆیان خستە ئامادەباشییەوە.
AM:10:20:01/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت