پزشكیان ریفۆرمخوازێكه داوای كرانه‌وه‌ی زیاتری ئێران به ڕووی خۆرئاوادا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
مه‌سعود پزشكیان كاندیدی ریفۆرمخواز، ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی به‌ده‌ستهێنا، به‌وه‌ی توانی بگاته گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران و داوای گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر لێبورده و كرانه‌وه‌ی زیاتر به ڕووی خۆرئاوادا ده‌كات.
پزشكیان له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا، به هێنانی له 42%ی ده‌نگه‌كان، پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا. به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م پزیشكی نه‌شته‌رگه‌رییه، وا پێویسته ده‌نگی ده‌نگده‌ره میانڕه‌وه‌كان و ریفۆرمخوازه‌كان بۆ خۆی كۆبكاته‌وه، تا بتوانێت له گه‌ڕی دووه‌می یه‌كلایكه‌ره‌وه‌دا له كێبڕكێی سه‌عید جه‌لیلی نه‌یاره موحافیزكاره توونده‌ڕه‌وه‌كه‌ی، سه‌ركه‌وتوو بێت كه بڕیاره له 5ی ته‌مموزی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
كاتێك ئه‌نجومه‌نی شورای ده‌ستور، رازیبوو له‌سه‌ر داواكه‌ی پزشكیان له‌گه‌ڵ پێنج كاندیده‌كه‌ی دیكه كه هه‌موویان سه‌ر به ره‌وتی موحافیزكاران بوون، خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئێران كاندید بكات، كه به هۆی مردنی ئیبراهیم ره‌ئیسی و تێكشكاندنی فڕۆكه‌كه‌یه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، كه‌س له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوو ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی ته‌ورێز كه گه‌وره‌ترین شاره له باشووری خۆرئاوای ئێران، ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌ستبێنێت.
پزشكیان ته‌مه‌نی 69 ساڵه، ئه‌و له به‌ره‌ی ریفۆرمخوازه‌كان و میانڕه‌وه‌كاندا، به‌ره‌یه‌ك له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا و له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی موحافیزكاران له پاشه‌كشه‌دان، كه‌سایه‌تییه‌كی دیار نییه.
به‌ڵام ئه‌م پیاوه كه ئیماندارێكی زۆر گه‌وره‌یه، توانی پشتگیری ئه‌م به‌ره‌یه بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات، به تایبه‌ت پشتگیری هه‌ردوو سه‌رۆكی پێشوو محه‌ممه‌د خاته‌می و حه‌سه‌ن رۆحانی، هه‌روه‌ها توانی پشتگیری محه‌مه‌د جه‌واز زه‌ریف وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئه‌ندازیاری رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ هێزه گه‌وره‌كانی جیهان له ساڵی 2015، به‌ده‌ستبێنێت.
پزشكیان هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یه‌وه، به شێوه‌یه‌كی خۆنه‌ویستانه و ساده و خاكییانه خۆی نیشاندا، چ له رواڵه‌تیدا كه زۆرجار ته‌نها چاكه‌تێكی ساده‌ی پۆشیبوو، یان له وتاره‌كانیدا كه خاڵی بوو له هه‌ر زیاده‌ڕۆییه‌ك یان به‌ڵێنی گه‌وره گه‌وره.
پزشیكان باوكی خێزانێكه دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1993، له روووداوێكی هاتوچۆدا، هاوسه‌ره‌كه‌ی و یه‌كێك له منداڵه‌كانی له‌ده‌ستده‌دا، به ته‌نها هه‌ر خۆی ئه‌ركی به‌خێوكردنی 3 منداڵه‌كه‌ی دیكه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ، ئه‌و پێیوایه: "ده‌نگی ئه‌وانه‌یه كه ده‌نگیان نییه".
به‌ڵێنیدا ئه‌گه‌ر به سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا، كاربكات بۆ باشتركردنی بارودۆخی ژیانی چین و توێژه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان و بێبه‌شه‌كان.
به به‌راوردكردنی به نه‌یاره‌كانی، شاره‌زایی ئه‌م پزیشكه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری حكومه‌تدا، سنوورداره. ئه‌و له سه‌رده‌می كابینه‌ی حكومه‌تی خاته‌می ریفۆرمخواز، له نێوان ساڵانی 2001 و 2005، پۆستی وه‌زیری ته‌ندروستی وه‌رگرتبوو.
به‌ڵام له ساڵی 2008وه، نوێنه‌ری شاری ته‌ورێزه له په‌رله‌مان و به‌وه ناسراوه به‌رده‌وام ره‌خنه له حكومه‌ت ده‌گرێت. به‌تایبه‌ت له سه‌روبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه به‌رفراوانه‌كانی مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2022، به‌هۆی مردنی كچه گه‌نجه‌كه‌وه ژیلا ئه‌مینی.
پزشكیان له 29 ئه‌یلول له شاری مهاباد كه ده‌كه‌وێته پارێزگای ئازربایجانی خۆرئاوا، له‌دایكبووه، به هه‌ردوو زمانی ئازه‌ری و كوردی قسه ده‌كات، ئه‌مه وایكردووه به‌رگری له كه‌مینه‌كان بكات.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یه‌وه، داوای باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی خۆرئاوا ده‌كات، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه ئه‌مریكا، به‌و ئومێده‌ی ئه‌و باشتربوونه ببێته هۆی لابردنی سزاكان كه زیانێكی گه‌وره‌ی به ئابووری وڵاته‌كه گه‌یاندووه.
له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "دژایه‌تی نه خۆرئاوا و نه خۆرهه‌ڵات ناكه‌ین، هیوادارین ئێران له‌و گۆشه‌گیرییه‌ی بێته‌ده‌ره‌وه".
ناوبراو له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یدا به‌ڵێنیدا دانوستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ واشنتۆن بكات، بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران كه له دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه له ساڵی 2018وه، راوه‌ستاوه، پێشتر ئه‌و دانوستانه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به‌رده‌وام بوو.
پزشكیان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه: "له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر توانیمان بگه‌ین به لابردنی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران، ئه‌وا ژیانی خه‌ڵكی زۆر باشتر ده‌بێت".
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، ئه‌گه‌ر توانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ده‌ستبێنێت، ئه‌وا هه‌وڵده‌دات سنورێك بۆ "ناكۆكییه‌كان"ی نێوان هێزه سیاسییه‌كان دابنێت و ده‌ڵێت: "ئه‌و ناكۆكییانه هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كانی نێو وڵاته‌كه‌یه".
پزشكیان له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌ركۆنه‌ی پۆلیس ده‌كات به‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی توندوتیژییه‌وه، حیجابی زۆره‌ملێ بسه‌پێنن و ده‌ڵێت: "دژایه‌تی هه‌مو ره‌فتارێكی توندوتیژی و نا مرۆڤانه ده‌كه‌ین، له‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر به خوشكه‌كانمان و كچه‌كانمان ده‌كرێت، رێگه به‌م جۆره كارانه ناده‌ین".
پێشتر له ساڵی 2022، سه‌ركۆنه‌ی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارانی كرد كه له پرسی ژیلا ئه‌مینی شه‌فاف نه‌بوون، ژیلا دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی ئه‌خلاق به تۆمه‌تی پێشێلكردنی بنه‌ماكانی جلوبه‌رگی سه‌پێنراو به‌سه‌ر ژناندا ده‌ستگیری ده‌كه‌ن، دواتر گیانی له‌ده‌ست دا.
PM:07:02:30/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت