به‌هۆی به‌كارهێنانی وشه‌یه‌كه‌وه له دیبه‌یته‌كه، ره‌خنه‌ی توند له تره‌مپ ده‌گیرێت
وێستگه‌نیوزـ
داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ، ئیدانه‌ی ئه‌و وته‌یه‌یان كرد كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، له میانه‌ی دیبه‌یته‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان كردی و ئه‌و لێدوانه‌یان به ره‌گه‌زپه‌رستی و بێڕێزیكردن وه‌سفكرد.
بایدن و تره‌مپ زۆر به كورتی دیدی خۆیان له‌سه‌ر شه‌ڕی غه‌ززه ده‌ربڕی، به‌ڵام هیچكامیان به شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه، گفتوگۆی له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به ململانێكه نه‌كرد كه به گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له غه‌ززه، بووه‌ته‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له 38 هه‌زار كه‌س له كه‌رتی غه‌ززه و قه‌یرانێكی مرۆیی هێجگار گه‌وره، هاوشان به بڵاوبوونه‌وه‌ی برسییه‌تی، هێناوه‌ته ئاراوه.
بایدن له دیبه‌یته‌كه‌دا وتی: "تاقه لایه‌نێك كه بیه‌وێت شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وام بێت حه‌ماسه".
له وه‌ڵامدا تره‌مپ رایگه‌یاند كه بایدن "وه‌ك فه‌له‌ستینی لێهاتووه"، ئه‌مه ئه‌و وته‌یه‌یه كه داكۆیكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ، پێیانوایه جۆرێكه له سوكایه‌تی.
تره‌مپ له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "له راستیدا، ئه‌وه ئیسرائیله ده‌یه‌وێت شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وام بێت و پێویسته رێگه‌یان پێبده‌یت كاره‌كه ته‌واو بكه‌ن. ئه‌وه بایدنه نایه‌وێت ئه‌و كاره بكات. ئا له‌به‌ر ئه‌وه، وه‌ك فه‌له‌ستینی لێهاتووه، به‌ڵام ئه‌وان خۆشیان ناوێت، چونكه فه‌له‌ستینییه‌كی زۆر خراپه، زۆر لاوازه".
رۆژی هه‌ینی، تره‌مپ دیسانه‌وه بۆ جارێكی دووه‌م و به هه‌مان شێوه‌ی پێشوو، وشه‌ی "فه‌له‌ستینی" به‌كارهێنایه‌وه و له گردبوونه‌وه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغدا، سه‌رۆكی زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران چاك شۆمه‌ر كه یه‌هودییه، به فه‌له‌ستینی وه‌سفی كرد و وتی: "چاك بووه به فه‌له‌ستینی، چونكه هه‌ندێك ده‌نگیان هه‌یه یان شتێكی له‌و جۆره‌یان هه‌یه".
ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكی ئیسلامی كه ده‌زگایه‌كی مافی مرۆڤه، رایگه‌یاند بایدن هه‌ڵه‌ی كرد كاتێ وتی بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ده‌یه‌وێت كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئاماژه‌كه‌ی تره‌مپ به وشه‌ی "فه‌له‌ستینی" له دیبه‌یته‌كه‌دا، به سوكایه‌تی و ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌زانن.
لای خۆیه‌وه كۆری سیلۆر به‌رێوه‌به‌ری توێژینه‌وه له ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكی ئیسلامی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "به‌كارهێنانی تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بۆ وشه‌ی فه‌له‌ستینی، وه‌ك سوكایه‌تی پێكردن، مه‌سه‌له‌یه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستییه".
هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی جۆ بایدن به پشتگیركردنی سه‌ربازی بۆ جینۆسایدی به كۆمه‌ڵ كه حكومه‌تی ئیسرائیلی له غه‌ززه ئه‌نجامیده‌دات، زۆر دڵڕه‌قانه‌یه و نیشانه‌ی سوكایه‌تی پێكردنه.
پۆل ئۆبراین به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌مریكا، به ئاژانسی رۆیته‌رزی وتووه كه"ئاماژه‌دان به‌وه‌ی تۆ فه‌له‌ستینیت، به جۆرێك له جۆره‌كان، كاریكی خراپه، وه‌ك ئه‌وه‌ی تره‌مپ له به‌رامبه‌ر بایدن كردی، كاتێك پێیوت فه‌له‌ستینی. ئه‌مه جۆرێكه له ره‌گه‌زپه‌رستی و رقلێبوونه‌وه".
به گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز تا ئێستا تیمی هه‌ڵمه‌تی تره‌مپ بۆ هه‌ڵبژاردن، هیچ لێدوانێكیان له‌سه‌ر ئه‌و ره‌خنانه نه‌داوه.
PM:03:16:30/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت