لە فەرەنسا هێرش کرایە سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان کوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
وێستگه‌نیوزـ
لە فەرەنسا هێرش کرایە سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان و پۆلیس دەڵێت، چەند چەکدارێکی دەمامکدار تەقەیان کردووە، تائێستا کەسێک کوژراوە و پێنج کەس بریندارن.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، چه‌ند چه‌كدارێكی ده‌مامكدار به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ی حوزه‌یرانی 2024 له شاری سیۆنڤیل هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕان و ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كییان كردووه.
پۆلیس ده‌ڵێ له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا "كه‌سێك كوژراوه و پێنج كه‌سی دیكه برینداربوون، كه برینی دووانیان سه‌خته".
به‌پێی میدیاكانی فه‌ره‌نسا هۆڵه‌كه ناوی پاڵاسی عه‌ده‌نه و له كاتی هێرشه‌كه‌دا نزیكه‌ی 100 كه‌سی تێدابووه و له‌و كاته‌دا خه‌ریكی ئاهه‌نگگێڕان بوون.
پۆلیس ده‌ڵێت: "چه‌كداره‌كان به ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم ده‌بلیو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر هۆڵه‌كه و ته‌قه‌یان كردووه و هێشتا ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستگیرنه‌كراون".
راشیگه‌یاند كه "ته‌قه‌كه‌ره‌كان له‌دوای هێرشه‌كه رایانكردووه. گومان ده‌كه‌ین هێرشه‌كه په‌یوه‌ندیی به بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌بووبێت. ئه‌وه‌ی كه كراوه‌ته ئامانج ئاهه‌نگه‌كه نییه، به‌ڵكو چه‌ند كه‌سێكی نێو هۆڵه‌كه‌ن".
PM:01:30:30/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت