له سربیا بە تیروکەوان هێرشكرایه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل
وێستگه نیوزـAFP
دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له به‌لگراد-ی پایته‌ختی سربیا هێرشی كرایه‌سه‌ر.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه: ئەمڕۆ شه‌ممه بۆ كاركردنی باڵیۆزخانەکە پشوو بووه‌و و هیچ کارمەندێکی تێدا نه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کەسێکی نەناسراو لە بەلگرادی پایتەختی سڕبیا هێرشیکردوه‌تە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل.
ئیڤێکا داتسیچ، جێگری وەزیری ناوخۆی سڕبیا رایگەیاند: هێرشبەرەکە بە تیروکەوان هێرشیکردوەتە سەر پاسەوانی باڵیۆزخانەکە و برینداری کردووە.
ده‌شڵێت: پاسەوانەکە توانیویەتی وەڵامی هێرشبەرەکە بداتەوە و تەقەی لێکردووە، بەوهۆیەشەوە ئەنجامدەری هێرشەکە گیانی لەدەستداوە و تائێستاش هۆکاری پشت روداوەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
PM:04:42:29/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت