ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران راگه‌یه‌ندرا
مه‌سعود پزشكیان و سه‌عید جه‌لیلی
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانیش مه‌سعود پزشكیان كاندیدی ریفۆرمخوازەكان له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ی حوزه‌یرانی 2024، ئاژانسی میهرنیوز بڵاویكرده‌وه كه موحسین ئیسلامی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران، ڕاپۆرتی كۆتایی ئه‌نجامی ژماردنی ده‌نگه‌كانی چوارده‌هه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی ئاماده‌بوو له باره‌گای هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵات ڕاگه‌یاند.
موحسین ئیسلامی وتی: "24 ملیۆن و 535 هه‌زار و 185 كه‌س به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد و ده‌نگیان دا".
وتیشی: "پاش جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان، مه‌سعود پزشكیان 10 ملیۆن و 415 هه‌زار و 991 ده‌نگ و سه‌عید جه‌لیلی 9 ملیۆن و 473 هه‌زار و 298 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هاوكات محه‌مه‌د باقر قالیباف 3 ملیۆن و 383 هه‌زار و 340 ده‌نگ و مسته‌فا پورمحه‌مه‌دی 206 هه‌زار و 397 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا.
به‌گوێره‌ی ده‌ستووری ئێران ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌نێردرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری له ده‌ستوور بۆ په‌سه‌ندكردنی.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كام له كاندیده‌كان نه‌یانتوانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان كه 50+1 ده‌كات به‌ده‌ست بهێنن، كاندیدی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌مێننه‌وه و گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان هەینی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
AM:11:29:29/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2928
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت