خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا ئه‌و رسته‌یه ئاشكرا ده‌كات كه بایدن دوای دیبه‌یته‌كه پێیوتووه
جۆ بایدن و جیلی هاوسه‌ری
وێستگه نیوز-
جیل بایدن خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا ئه‌و رسته‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه بایدنی هاوسه‌ری دوای دیبه‌یته‌كه پێیوتووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ستی به باشی نه‌كردووە.
ڕۆژی هه‌ینی، جیل بایدن خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا، ئاشكرایكرد كه جۆ بایدنی هاوسه‌ری دوای كۆتاییهاتنی دیبه‌یته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رسته‌یه‌كی پێ وتووه.
جیل له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌دا له نیویۆرك وتی: "بایدن پێی وتم، ده‌زانی جیل، نازانم چی روویدا. هه‌ستم به باشی نه‌كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه له وه‌ڵامدا پێیوتووه "سه‌یركه جۆ، ئێمه ناهێڵین 90 خوله‌ك، چوار ساڵی سه‌رۆكایه‌تیت دیاری بكات".
ڕاسته‌وخۆ دوای كۆتاییهاتنی دیبه‌یته‌كه كه ماوه‌ی 90 خوله‌كی خایاند، جیل بایدن له ستۆدیۆی سی ئێن ئێن، جۆبایدنی هاوسه‌ری له باوه‌ش گرت.
نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به ته‌مه‌ن و توانای هه‌ریه‌ك له بایدن و ترامپ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان هاته ئاراوه، به‌ڵام بابه‌ته‌كه زیاتر له‌سه‌ر بایدن چڕ بووه‌ته‌وه.
له دیبه‌یته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشوو و كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئێستا و كاندیدی دیموكراته‌كان به ده‌نگێكی له‌رزۆكه‌وه ده‌دوا و هه‌ندێك جار شته‌كانی له‌بیر ده‌چوو.
راپرسییه‌كیش ئاشكرای كرد كه زۆرینه‌ی ئه‌مریكییه‌كان پێیانوایه كه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی داهاتوودا، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا بگۆڕدرێت به كاندیدێكی دیكه‌ی دیموكراته‌كان.
AM:11:12:29/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت