جارێكی دیكه ماوه‌ی ده‌نگدان له ئێران درێژكرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
بریاربوو كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی پرۆسه‌ی ده‌نگدان كۆتایی بێت، به‌ڵام دەستەی هەڵبژاردنەکانی ئێران دوو كاتژمێری زیاتر كرد، دواتریش هه‌مان ده‌سته بریاریدا تا كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و ماوه‌ی ده‌نگدان درێژ بكاته‌وه.
بریاربوو كاتژمێر 8ی ئه‌مشه‌و پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌لبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێران كۆتایی بێت، به‌ڵام دووباره ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران دوو كاتژمێری دیكه‌و ماوه‌كه‌ی تا كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و درێژكرده‌وه.
لە 14ـیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران‌دا 61 ملیۆن و 452 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 58 هەزار و 640 بنکەی دەنگدان لە سەرانسەری ئێران و رۆژهەلاتی کوردستان دانراون؛ لە دەرەوەی وڵاتیش هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته دەتوانن لە رێگەی 344 بنکە دەنگ بدەن.
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چوار كاندید بۆ بەدەستهێنانی پۆستەکە رکابەری دەکەن كه بریتین له سەعید جەلیلی، محەمەدباقر قالیباف، مستەفا پوورمحەمەدی و مەسعود پزیشکیان.
PM:07:41:28/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت